بزن بە لاقی خۆی، مەڕ بەلاقی خۆی هەڵدەواسرێ.
بزن بە پێی خۆی ئەکرێ بە دارا و مەڕیش بەپێی خۆی.
لاق: قاچ، لە کوردەواردا لە دوای سەربڕینی ئاژەڵ، بۆ کەوڵکردن بە داردا هەڵدەواسرێت، مەڕ لە بزن کێشی قوورسترە، پێویستە بە سێپا و داری گەورەتردا هەڵبواسرێت، بۆ ئەوەی کاری کەوڵکردن ئاسانتربێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتێک بەپێودانگی خۆی هەڵسوکەوتی لەگەڵ ئەکرێ. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 835 keer bekeken