تەقینەوەی مینی چێندراوی سەردەمی شەڕی 8 ساڵەی #ئێران# و #ئێراق# و هەروەها ئەو مینانەی کە ئەم دواییانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە چێندراوە لە #کوردستان# بە بەردەوامی خەڵکی مەدەنی دەکاتە قوربانی و لە ساڵی 2022 دا زیاتر لە 30٪ی قربانییەکان منداڵ بوون.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ساڵی 2022 زایینیدا، لانی کەم 36 هاووڵاتی لە سنوورەکانی کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی. ئەم ئامارە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پێشووتر کە 43 حاڵەت بووە، 7 حاڵەت واتە 16٪ کەمی کردووە.
لە کۆی ئەو 36 کەسە 6 کەسیان گیانی لەدەست داوە و 30 دیکە بریندار بوون یان بەشێک لە جەستەیان لەدەست داوە. ساڵی پێشووتر 15 کەس کوژرابوون و 28 کەسیش بریندار و کەم ئەندام بوون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، 30.5٪ی کۆی حاڵەتەکان واتە 11 حاڵەتی قوربانیانی مین لە کوردستان لە ماوەی ساڵی 2022دا منداڵ و تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.
ساڵی ڕابردوو منداڵێکی 12 ساڵە بە ناوی کیان ڕەحمەتی لە سنووری دێهلۆڕان بەهۆی تەقینەوەی مین کوژراوە و 10 منداڵی دیکەش لە سنوورەکانی #ئورمیە#، دێهلۆڕان، مێهران، #بانە# و #قەسری شیرین# بریندار بوون. هەروەها لانی کەم پێنج ژن لە شارەکانی ئورمیە، دێهلۆڕان (3 حاڵەت) و #سەقز# بوونەتە قوربانی.
$جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان$
لە ساڵی ڕابردوودا زیاترین قوربانییەکانی مین لە سنووری پارێزگاکانی ئیلام و #سنە# بە 14 و 11 حاڵەت تۆمار کراوە.
$پارێزگای سنە:$ 11 حاڵەت کە بریتییە لە 2 کوژراو و 9 بریندار
$پارێزگای ئیلام:$ 14 حاڵەت کە بریتییە لە 2 کوژراو و 12 بریندار
$پارێزگای ئورمیە:$ 5 حاڵەت کە بریتییە لە 1 کوژراو و 4 بریندار
$پارێزگای کرماشان:$ 6 حاڵەت کە بریتییە لە 1 کوژراو و 5 بریندار
$جیاکردنەوە بە پێی توێژی کۆمەڵایەتی$
زیاترین قوربانیانی مین لە کوردستاندا لە ماوەی ساڵی 2022 لە توێژی کرێکار بوون کە لەو ماوەیەدا 21 کۆڵبەر، شۆفێر، شوان و کرێکار بەهۆی تەقینەوەی مین بوونەتە قوربانی.
$کرێکار:$ 21 حاڵەت (2 کوژراو و 19 بریندار)
$سەرباز:$ 4 حاڵەت: (2 کوژراو و 2 بریندار)
$مەدەنی:$ 11 حاڵەت (2کوژراو و 9 بریندار)
هەرچەند لە یاسا نێودەوڵەتییەکان کەڵک وەرگرتن لە مینی چێندراو بە تەواوەتی قەدەغە نەکراوە، بەڵام هەندێک بەربەستیان بۆ ئەوەی ئاسەوارەکانی بە کەمترین ئاستی خۆی بگات بۆ داناوە. بۆ وێنە لایەنەکانی شەڕ دەبێت نەخشەکانی ئەو کێڵگانەی کە مینیان تێدا چێندراوە ڕابگرن و دوای تەواوبوونی شەڕ ئەو کێڵگانە بە مەبەستی پشتگیری لە هاووڵاتییانی مەدەنی خاوێن بکەنەوە و مینەکان پووچەڵ بکەنەوە.
کۆنوانسیۆنی ئۆتاوا حکوومەتەکانی پابەند کردووە کە خۆ لە بەرهەم هێنان، کۆکردنەوە و گواستنەوەی مینە دژە کەسییەکان بەدووربگرن، هەرچەند ساڵانە کەسانێکی زۆر لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەهۆی تەقینەوەی مینەوە دەبنە قوربانی، بەڵام ئەو وڵاتە هەتا ئێستا کۆنوانسیۆنی ئۆتاوای واژۆ نەکردووە.
بەپێی توێژینەوەیەک کە لەلایەن ڕێکخراوی خاچی سوور بە مەبەستی ئامادە کردنی یاسای چاودێر و مرۆڤدۆستانە ئەنجامی داوە، چەندین ڕێسا بە ژمارە 81، 82 و 83 سەبارەت بە مینە دژە کەسییەکان پێناسە کراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە:
- لە کاتی کەڵک وەرگرتن دەبێت سەرنجی پێویست بدرێت هەتا خەسارتی گیانی مرۆڤەکان کەمتر بێت.
- ئەو لایەنانەی کە لە مین کەڵک وەر دەگرن دەبێت شوێنی چاندنی مینەکان تۆمار بکەن.
- دوای شەڕ، لایەنەکانی شەڕ ئاسانکاری پێویست بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەنجام بدەن.
سەرباری ئەمانە، وڵاتانی ئێران و ئێراق بەو یاسا نێو دەوڵەتییانە پابەند نەبوون خۆیان بەدوور گرتووە لە جێبەجێ کردنیان. [1]