دەقی پەیامەکەی فراکسیۆنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە پەڕلەمانی ئێراق:
بەتوندی ئیدانەی شەهیدکردنی پێنج هاوڵاتی بێتاوانی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە لە تاوانێکی قێزەوندا لە پاڕێزگای مێردینی باکوری کوردستان لە تورکیا تیرۆر کراون.
داوا لە حکومەتی عێراقی فیدرال دەکەین لەئاست ئەم تاوانە بێدەنگ نەبێ و فشاری دیپلۆماسی بکات تا تورکیا لێکۆلینەوەی جددی و ڕاستەقینە بکات بۆ دەستگیرکردنی تیرۆریستان و ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆلینەوەکان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران لەلایەن دادگاوە.
پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین، هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین و خوای گەورە دڵنەواییان بداتەوە.
فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
19/1/2023[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 711 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!