بە حەوت سووژن گاسنێکی تیانابێ.
بە حەوت دەرزی سووژنێکی تیانابێ.
سووژن: ئاسنێکی درێژی لووت تیژە، کوورتان و هەندێک شتی پێ دەدورێت. (فەرهەنگی خاڵ) گاسن: ئاسنێکی نوک تیژە، لە دەندەی نیروئاموو دەخرێ و جووتی پێدەکرێت و زەوی پێدەکێڵرێ (فەرنەهگی هەنبانە بۆرینە) سووژن قەبارەی بچووکە و کاری بچووکی پێدەکرێت بەڵام گاسن گەورەیە و کاری گەورەی پێدەکرێت. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە چەند شتی بێسەرەوبەرە بخەیتەسەریەک شتێکی باشی تیانابێت. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 324 keer bekeken