باڵندەیەک بوو نەیدەخوێند، کە دەیخوێند ئەیوت گوو.
باڵندەیەک بوو ساڵی جارێک دەیخوێند، ئەیوت گوو.
قسەکردن هونەرە، هەموو کەسێک شارەزای ئەو هونەرە نییە، هەندێک کەس لەئەنجامی دنیابینی یان تێکەڵاوی زۆری کۆمەڵایەتی یان خوێندنەوە، لەم هونەرا شارەزا دەبێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێ کە هونەری قسەکردن نەزانێ، ساڵی جارێک قسەبکات، شەکرێک بشکێنێت و خۆی تووشی گرفتێک بکات.[1]