ژنی کورد و ئینتێرسێکشناڵیتی.
چنوور فەتحی
31.10.2022
ئینتێرسێکشناڵیتی یەک لە چەمکە کلیدییە فێمینیستییەکانە کە بۆ ڕوونکردنەوەی فرەڕەهەندی و چەند لایەنەبوونی ئەو جیاوازییانەی دەستکردی کۆمەڵگان، دەخرێتە بەرکار. هەرچەندە ئەم زاراوە بەرهەمی کار و چالاکیی فێمینیستە ڕەش پێستەکانی دەیەی 1970ی زایینییە، بەڵام ئاماژە بە بابەتێک دەکات کە بۆ چەندین و چەند دەیە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت، لە ڕیزی پێشەوەی خەباتە جیهانییە فێمینیستییەکاندا بووە. پرسیار سەبارەت بەوەی کە چۆن دەبێ بونیادی ژیانی مرۆڤ بەپێی نیژاد، ڕەگەز، سێکسواڵیتی، چین، تواناییی (جەستەیی و زەینی) و هتد دەرک بکەین، و پڕۆژە سیاسییەکانمان چۆناوچۆن وەڵامی ڕەنگاڵەیی و پڕئەژماریی ئەم فاکتەرانە لە واقیعی ژیاندا دەدەنەوە، تەوەری سەرەکیی ئینتێرسێکشناڵیتی پێک دێنێت. چەمکی ئینتێرسێکشناڵیتی یەک لەو وەڵامانەیە کە دەکرێ بەم پرسیارە بدرێتەوە. سەردێڕە سەرەکییەکانی تیۆریی ئینتێرسێکشناڵیتی و پەرژانە سەر ئەزموونی ژنانی کەمیینە لە هەموو شوێنێکی جیهان، لە هەموو ڕوویەکەوە دەتوانێ بۆ تێگەیشتنی درووستمان لە کەمیینەبوون و کەوتنە بەر چەندین و چەند جۆر ستەمی یەکتربڕی ئەو ژنانەی لە دۆخێکی هاوشێوەدان، یارمەتیدەر بێت. ئەم وتارە بە ئامانجی ناساندنی کەپاسیتی و توانستی ئەم ڕووکردە تیۆریکە بە نیسبەت (ژنی کورد)ەوە هاتووەتە نووسین و دەیهەوێ بە پەرژانە سەر ئەزموونەکانی ژنی کورد، وەک کەمیینە لەو وڵاتانەی تێیدا دەژین، ڕێگایەکی تازە بۆ دەرکی باشتری پێگەی کەمیینەبوون و ئەو ستەمە دووقاتەی بەسەریاندا دەسەپێت، دەستنیشان بکات و توێژەرانی ئاقاری ڕەگەز و جێندەر بانگهشێتی ئەم هەوڵە زەروورە بکات. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=450954&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی ژنی کورد و ئینتێرسێکشناڵیتی=KTML_Link_External_End=
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 421 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!