ئەگەر گا گووی نەکرد.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: جارێک کابرایەکی شاری دەچێتە گوند و دەبێتە میوانی پیاوێکی گوندنشین، کابرای شاری پرسیار دەکات و دەڵێت: ئەرێ ئێوە زستان چی دەسووتێنن؟ خاوەنماڵ دەڵێت: تەپاڵە. کابرای شاری دەڵێت: تەپاڵە چییە؟ خاوەنماڵ دەڵێت: گووی گا! کابرای شاری دەڵێت: ئەگەر گا گووی نەکرد، چی دەکەن. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە پیاو لە سەودا و مامەڵەدا نابێت تەنیا پشت بە یەک سەرچاوە ببەستێ. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 714 keer bekeken