دەڵێی مەڕی چوار گورچیلەیە
لە#هەولێر#ێ دەوترێت: مەڕی چار گورچک، لە کوردەواریدا ئەوانەی ئاژەڵداریان کردووە، ئه و ئیدیۆمەیان داهێناوە، مەڕی قەڵه و و بەگۆشت، تێروپڕ، بەزێکی زۆری هەبێت، هەندێجار لەخوار جگەرییەوە دوو پارچە گۆشتیتری هەیە وەکو گەندە گورچک-گورچیلەیە، به و مەڕانە لە دەشتی کاکی بەکاکی هەولێرێ گوتراوە: مەڕی (چار گورچک)، مەڕی چوار گورچیلە، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی گەش و تێر و پڕ و قەڵه و و گۆشتن دەوترێت: دەڵێی مەڕی چار گورچکە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 810 keer bekeken