دەقی پرسەنامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و خەباتگێڕی دێرین (محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی)مان بیست. خوالێخۆشبوو محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی پێشمەرگەی کۆماری کوردستان لە #مەهاباد# و یاوەری بارزانی نەمر بۆ سۆڤییەت و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و هەڵگری میدالیای بارزانی نەمر بوو و، تەمەنێکی دوورودرێژی بۆ خەبات و کوردایەتی تەرخان کرد و یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی قارەمانێتی و پێشمەرگایەتی و خەباتگێڕی.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری محەمەدئەمین فەقێ حەسەن دەرگەڵەیی و کەسوکار و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو و، هەموو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانی کوردستان دەکەم. لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیه ڕاجعون
مسعود بارزانی
30ی حوزەیرانی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 778 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!