خۆزگە ڕۆژێ بوایە
فەقیری قەت نەمایە
عالەم یەک ڕیز و یەک چین
بیگرتایە ڕێگەی ژین
ناوی میر و دەرەبەگ
گڵاو دەبوو وەکو سەگ
لەناو ئەچوو ئیستعمار
ئەخرایە بەر پێ زۆردار
چرای خوێندەواری
لە دونیا ئەبوو دیاری
دوبەرەکی و نەزانین
لا ئەچو لەسەر زەمین
باڵی زێڕینی ئاشتی
ئەیگرتەوە گشت گێتی
ناوی ئەتۆم و زەڕە
ئەخرایە بەری هەڕە
ئەوەی کە ئەکوژێ ئینسان
نە ئەما لەناو جیهان
نە ئەما حوکامی سەخت
گەل خۆی ئەچوە سەر تەخت
گشت کەسێ بە ئاشکرا
باوەڕی دەر ئەخرا
ناوی بڕین و کوشتن
خوێن مژین و خوێن ڕشتن
کەس نەی دە بیست قەت بەگوێ
هینی کۆنە یاخود نوێ
بەسە (سەلام) فکری خاو
ئەمە نابینی بەچاو
هەرکەس فکری کرد وەک تۆ
هەرماوە دەست بە ئەژنۆ[1]
#سەلام سۆڵەیی#
1956
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 257 keer bekeken