شێر لە بێشان خڵاس نابن
بێشە یان بێشەڵان، زەمەند و لێڕەوار و جەنگەڵە، لانەی شێرانە، لێرەدا بووە بە میتافۆڕ و مەبەستە سەرەکیەی(بێشان) ئاگردانە، وەجاغ و ئاگری ئاگردانی خانەوادەیەکی خانەدان و قۆناغ و سەخی و نانبدە و جوامێر و مێرخاسە، واتە ئاگردانی بنەماڵەی ناودار بێ کەڵەپیاو و وەچەی پیاوانە نابێت، بۆ ئەو حاڵەتە لە کوردەواریدا ووتراوە: شێر لە بێشان خڵاس نابن.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 687 keer bekeken