چاکی ئاشکەریان
شوێن: نزیکی جادەی گشتیی گوڵان کانییەڕەش.
مێژووەکەی زۆر کۆنە و پێش لە هاتنی ئیسلام دەگەڕێتەوە، دەبێ خەڵکی سنوورەکە بووبێت، و خەڵکی ئەو مەڵبەندەیش لە بنەڕەتدا کورد بوون.
بە گوتەی خەڵکی ناوچەکە، ئەو پیاوچاکە زۆر بە هێز و ئەنگیوە و جێی متمانە بووە.
زۆر نەخۆشی لێ چاکبۆتەوە و مراد و مرازی خەڵکانێکی زۆری هێناوەتە دی.
ئەگەر گومانی خراپیان لە کەسێک کردبا، ئەوە دەیانبردە چاکی ئاشکەریان و لەێ سوێندیان دەدا.[1]