دار نەرم بێت، کرم دەیخوات
دار ئەگەر تۆکمە و سفت وسۆڵ بێت، کرم و مێروو ناتوانن بەئاسانی لێی بدەن و بیخۆن و بنکەوڵی بکەن، بەڵام ئەگەر دارەکە خۆی کلۆر و گەندەڵ و نەرم بێت ئەوا مێرولە و کرمی لێ دەدات، واتە ئەگەر زاڵ نەبیت بەستەزمان دەبیت و دەوروبەر بەئاسانی پێت دەوێرن، ئەوە بووە بە ئیدیۆمێکی پڕ ئامۆژگاری و لۆمەی کەسێکی پێ دەکرێت کە کەمتەرخەمە بۆیە گرفت و کێشەی بۆ دێتە پێش بۆیە دەوترێت(دار نەرم بێت، کرم دەیخوات).[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,768 keer bekeken