ڕۆژی سێ شەممە 12-11-2019 ئەو شاندەی ژنانی باشوری کوردستان کە بەسەردانێکی دوو ڕۆژە چوونە ڕۆژئاوای کوردستان، گەیشتنەوە شاری #سلێمانی# و لەبەردەم باخی گشتی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان لەبارەی ئامانجی سەردانەکەیان ئەنجامدا.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/375101/0001.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئاوات زەردەشتی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئاوات زەردەشتی=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=ئاوات زەردەشتی، =KTML_End= چالاکوان و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی یەسنا بۆ گەشەی فکری زەردەشتی قسەیکرد و تێیدا ئاماژەی بەوەکرد، کە ئەوان مەبەستیان بووە لەو سەردانەدا پشتیوانیی ژنانی هەرچوار پارچەی کوردستان بگەیەننە ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان و پێیان بڵێن ئێوە تەنها نین و ئێمە لەگەڵتانین.
هەروەها =KTML_Bold=ڕۆشنا جەمیل=KTML_End=، چالاکوان و ئەندامی شاندەکە باسی لە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی: ڕۆژئاوا بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت و هەتا ئەمڕۆیش کە گەڕاینەوە شەڕ بەردەوامبوو، بۆیە داوا لە باشوری کوردستان و بەتایبەت ژنان دەکەین، کە پشتیوانیی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بکەن.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/375101/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ڕۆشنا جەمیل=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ڕۆشنا جەمیل=KTML_ImageCaption_End=
=KTML_Bold=شەهێن محەمەد=KTML_End=، یەکێکی دیکە لە ئەندامانی شاندەکە قسەیکرد و وتی: ئێمە لەسەر دۆخی ڕۆژئاوا نامەمان بۆ هەموو کۆنسوڵگەرییەکانی وڵاتان لە #هەولێر# ناردووە و داوای دەرکردنی سوپای تورکمان کرد لە باشوری کوردستان.
شەهێن ئەوەشی خستەڕوو، کە لە نامەکەیاندا داواشیان کردووە چاودێری نێودەوڵەتیی بنێردرێتە ڕۆژئاوای کوردستان و لێکۆڵینەوە لەسەر هەوڵەکانی گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای کوردستان بکرێت.
شەهێن باسی لە پەیامی ژنانی ڕۆژئاوای کوردستانیش کرد بۆ ژنانی باشوری کوردستان و داوای کرد، کە لە 25ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژ بە ژنان، هەموو ژنان بۆ ڕۆژئاوا بڕژێنە شەقامەکان.
=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/375101/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=شەهێن محەمەد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=شەهێن محەمەد=KTML_ImageCaption_End=
جێگای باسە شاندەکە لە سەردانەکەیاندا چوونەتە سەر مەزاری شەهید هەڤرین خەلەف، سکرتێری گشتیی پارتی پێشەڕۆژی سوریا، هەروەها بەشدارییان لە چەند چالاکییەکی مەدەنیی و پرسەی شەهید-دا کردووە ناوەندەکانی ژنانیان لە ڕۆژئاوای کوردستان بەسەرکردووەتەوە.[1]