دواجار ئەنجومەنی سەرکردایەتی بەکۆی دەنگ بڕیاری بەستنی کۆنگرەی چوارەمیاندا، لەپای ئه و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییە، لەناخی دڵەوە سوپاسی هەموو هەڤاڵان دەکەم، کە خواستی یەکێتییەکان و ئومێدی بوژانەوه و گەشەپێدانی یەکێتیان لە خەون و خواست و ویستەوە کردە واقیع و دواجار ڕۆژێکیان بۆ بە جێگەیاندنی ئومێدە گەورەکەی مام دیاریکرد، ئه و هەنگاوە، بۆ هەمووان سەرکەوتن و شکۆمەندییه و بەدڵنیاییەوە بەجێگەیاندنی بەرپرسیارییەتیەکی ویژدانی و ئاکاریی و ڕێکخراوەیشە بەرامبەر ڕۆحی بێگەردی #مام جەلال#ی ڕابەڕو کەسوکاری شەهیدان و تێکۆشەرانی سەنگەرو هەموو ئازادیخوازانی ئەم نیشتمانه.
ئێستا کاتی ئەوەیە، کە ڕۆژی کەرنەڤاڵی نوێکردنەوەی یەکێتی دیاریکراوە، هەموومان پێکەوە، وەک تیمێکی ڕاستەقینە و شوێنکەوتووی سەر ڕاستی مامی گەورە، لەپێناو کۆنگرەیەکی یەکێتیانە تێبکۆشین، کۆنگرەیەکی دوور لە پشک پشکێنە و ڕکاربەرییەکی هاوچەرخ لەپێناو داهاتوویەکی باشتر، کۆنگرەیەک کە دواجار پەیڕه و بکاتەوە بە تێکستێکی یاسایی و دەستووری و هەموومان بەخۆیەوە پابەند بکاتەوە، کۆنگرەیەک کە دڵی شکاوی دەیان تێکۆشەر لە ووردو خاشبوونی زیاتر بپارێزێ و کۆیان بکاتەوه و جارێکی تر بە ماڵە گەورەکە ئاشتیان بکاتەوە، کۆنگرەیەک کە خەم و نیگەرانی ساڵانی ڕابردووی هەمووان بڕەوێنێتەوه و ئارامی و سەقامگیریی پرۆسەی دروستکردنی بڕیارو بەڕێوەبردن بۆ ڕیزەکانی یەکێتی بگەڕێنێتەوە، کۆنگرەیەک کە هەموومان پێکەوە بۆ ئاسوودەکردنی ڕۆحی مام هەوڵی سەرخستی بدەین، چونکە بەدڵنیاییەوە، نەک هەر بۆ ئێستا، بەڵکو بۆ ئایندەش، یەکێتی ئه و هێزەیە کە چانسی ئەوەی هەیە کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات.
جارێکی تر دەستی هەمووان خۆش و پیرۆزبێت لە یەکێتییەکان، ئه و ڕۆژەی کە تێیدا جارێکی تر ڕۆح بە بەر یەکێتیدا دەکرێتەوه.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,413 keer bekeken