دۆستی چاک پولی ناو گيرفانی خۆتە
وتراوە(ئەگەر بەدوای هاوڕێی بێگەرد بگەڕێی ئەوا بێ هاوڕێ دەمێنيتەوە) ئەم وتەيە زۆر نزيکە لەناوەرۆکی ئەم ئيديۆمە کورديەی سەرەوە، مرۆڤ کاتێ سەرکارە يان فەرمانگە و پايە و پۆستێکی هەيە خەڵکێکی زۆری لێ نزيک دەبێتەوە ئەوا خۆی هۆکاری ڕاکێشانی ئه و هەموو خەڵکە نيە بەڵکو شوێن و پايە وپۆستەکەيەتی کاتێک له و پايە وپۆستە نەما ئەوا باشترين دۆستی پوڵی گيرفان و باغەڵی خۆيەتی، هەتاوەکو دەوڵەمەند و خاوەن پول و پارە دەتوانێت چاکتر لە هەژارێک خواش بکاتە ياوەری خۆی ئەگەر لە خێر و خێرات و لەپێناوی خودا سەرف و خەرجی بکات، کەس فريادڕەست نابێت ئەگەر پولی باخەڵی خۆت نەبێت بۆيە کورد باش لەم پەند و ئيديۆمە ووردبۆتەوە بۆيە وتويەتی(دۆستی چاک پوڵی ناو گيرفانی خۆتە).
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 965 keer bekeken