بۆ خانەوادەی بەڕێزی #میر تەحسین بەگ# و سەرجەم ئێزدیانی کوردستان و جیهان
بەداخەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی (میر تەحسین بەگ) میری ئێزدیانی کوردستان و جیهانمان پێگەیشت.
بۆ ئەو کۆچە ناوادەیە، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو و سەرجەم خوشک و برا ئێزدیەکانی جیهان بەگشتی و عێراق و کوردستان بەتایبەتی دەکەم.
کۆچی دوایی میر تەحسین بەگ خەسارەتیکی گەورەبوو بۆ ئێزدییەکان کە هەمیشە قوربانیانداوە لەپیناو ناسنامە و نەتەوەیی بونی خۆیان ڕووبەروی جینۆسایدو سەرکوتکردن بونەتەوە، لە پەروەردگار داواکارم، کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات و سەبوری و ئارامی و دڵنەوایی بە خێزان و کەس و کار و ئێزدییەکان ببەخشیت.
#شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#
#28-01-2019#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,356 keer bekeken