سواری لەئەسپی دێنێتە خوار
ئەم ئيديۆمە بۆ کەسێکی(چوست و چالاک و زۆرزان و زۆر لەبارا بوو) بەکاردێت، به و مانايە دێت کە کەس ناتوانێت خۆی لەقەرە بدات و کورد وتەنی(دەرەقەتی نايەيت)، سوارئەسپ ئەگەر شۆڕەسواربێت زۆر زەحمەتە بتوانرێت ببەزێنرێت و جڵەوی بگيرێت ئينجا کەسێک سوار لە ئەسپێ بهێنێتە خوارەوە واتە ئەوپەڕی بەتوانايی و زيرەکی و گورج وگۆڵی ئه و کەسە دەسەڵمێنێت بۆيە بەدەربڕەوە وتراوە(سواری لەئەسپی دێنێتە خوار).
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,530 keer bekeken