کوڕيشت ساوا بوو سەری بڕی باشە
ساوا بوون چ لە بەرووبومەکانی کشتوکاڵ يان لە ئاژەڵداری و يان ئامادەکردنی بەرووبومی زستانە و هەڵگرتنی يان لە تۆ کردنی دەغل و دان و نيسک و نۆک و تاد هەموو ئەمانە زيان لەخاوەنەکەی دەدەن و لەکاتی پێويستدا پێ ناگەن و نابنە بەرهەم و داهات و پێداويستی پڕناکەنەوە و دابينی ناکەن، بۆ نمونە هەڵخستنی گەنمی کوڵاو بۆ(ساوار) ئەگەر لەمانگی حەوت و هەشت(تەمموز و ئايار) نەبێت لەمانگی(ئەيلول و ئۆکتۆبەر) تينی هەتاو کەم دەبێتەوە و ناتوانێت بەپێی پێويست هەتاو گاز و وشک ببێتەوە، يان ئەگەر لەمانگی کانونی يەکەم و دووەم مەڕەکانی ڕانە مەڕێک نەزان ئەوا مانگی ئازار و نيسان و مايس وادەی شيرو بەرهەمەکەيەتی ئەگەر ئه و کات بزێن چی؟
هەموو ساوا و منداڵی و بچوکيەک لەکاتی خۆيدا نەبێت بەزيان دەشکێتەوە، هەربۆيە بەهۆی ئه و هەموو زيان و نەگونجاويەی کە ڕوودەدات بەهۆی ساوايی بەروبومێکەوە چ ئاژەڵی بێت يان بەروبومی ڕووەکی کشتوکاڵی خاوەنەکەی بە نائومێدييەکەوە دەڵێت(کوڕيشت ساوا بوو سەری بڕی باشە).
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,080 keer bekeken