لە شارۆچکەی #شارەزوور# و گوندێکی #سەید سادق#-ی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو ژن بەهۆی سوتانەوە گیانیان لەدەستدا.
دوای نزیکەی هەفتەیەک مانەوەی لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی ئێران، دوێنێ ژنێکی گەنجی دانیشتووی شارۆچکەی شارەزووری سەر بە پارێزگای سلێمانی بەناوی (ک.ئ) گیانی لەدەستدا و ڕۆژی 9ی ئەم مانگەش ژنێکی دیکە بەناوی (ئ.م) لە گوندی کێلەکەوەی سەر بە شارۆچکەی سەیدسادق هەر بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا.
بەگوێرەی وتەی پۆلیسی سەیدسادقشەوی 5ی ئەم مانگە (ئ.م)،لەکاتێکدا، کە خەریکی برژاندنی گەنمەشامیی بووە، بەهۆی کڵپەکردنی ئاگرەوە بە ڕێژەی 97%سوتاوە و هاوسەرەکەشی لەکاتێکدا، کە هەوڵیداوە ئاگرەکە بکوژێنێتەوە دەستی سوتاوە.
ڕۆژنیوز هەوڵیدا زانیاریی لەسەر سوتانی (ک.ئ) دەستبەکەوێت، بەڵام زانیاریی دەستنەکەوت.
جێگای ئاماژەیە، ژمارەی گیانلەدەستدانی ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە باشوری کوردستان زیاتر دەبێت و لە زۆربەی ئەو ڕووداوانەشدا پۆلیس و کەسوکاری قوربانییەکە و هۆکارەکەی بۆ تێکچوونی باری دەرونیی یان قەزاوقەدەر دەگێڕنەوە.
بەپێی ئامارێک-یش، کە ڕۆژنیوز لای خۆی کۆیکردووەتەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە 53 ڕووداوی کوشتن و خۆکوشتن، لە باشوری کوردستان تۆمار ڕوویانداوە.[1]
#11-02-2018#
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,600 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!