دانە خۆرە بووە
دان: دانەوێڵەی گەنم و جۆ و نيسک و نۆک، خۆرە: خواردن يان چەشەکردن
لێرەدا به و بێچووە باڵندە دەوترێت کە گەندەپەڕی نەماوە و بۆ خۆی دەتوانێت دوور لە دايک وباوکی دانەوێڵە بخوات بەتايبەتی بێچووە کۆتر کە دەگاتە قۆناغی باڵەفڕە و لە هێڵانەکەی دێتە دەرەوە و بۆخۆی بژێوی خۆی پەيدا دەکات ئەم بۆ کوڕ و کچی عازەبيش بەکاردەهێنرێت کە تازە دێنە تەمەنەوە و قۆناغی مناڵی دەبڕن.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 556 keer bekeken