دواڕۆژ، کۆچەر عەلی
بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایدەگەیەنێت، خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشت لەماوەی سێ ساڵدا 10 منداڵی فڕێدراوی دۆزیوەتەوە و دەشڵێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاترە، بەڵام ناهێندرێنە ناو خانەی بێ سەرپەرشتانەوە.
سەرنج حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی بەدواڕۆژی ڕاگەیاند، لە هەرێمی کوردستان فڕێدانی منداڵی تازە لەدایکبوو بوونی هەیە، بەڵام نەبۆتە دیاردەیەکی زەق.
بەڕێوەبەری چاودێری کۆمەڵایەتی سلێمانی، ئەوەشی خستەڕوو، خانەی منداڵانی بێ سەرپەرشت لە 2014وە دامەزراوە لەو ماوەیەدا 10 منداڵی تازە لەدایکبوو بە فڕێدراوی دۆزراونەتەوە و هێندراونەتە خانەکەیان، ئەوەش لەکاتێکدایە ژمارەیەک منداڵی فڕێدراویش لە ڕێگەی دادگای ناوچەکانی خۆیانەوە دەدرێن بەو کەسانەی منداڵیان نابێت.
سەرنج حەمە ساڵح، وتیشی ئەو 10 منداڵەی لە خانەی بێسەرپەرشتان بەخێوکراون جگە لە یەک منداڵ ئەوانەی تر بەپێی یاسا دراون بەو ژن و مێردانەی کە منداڵیان نابێت.
07-06-2017
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 6,490 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!