ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، داوا لە دەستەی نەزاهەی هەرێم دەکات بەدواداچوون بۆ بەشە قیری هەرێم لە بەغداوە بکات، کەلە 2004 ەوە تا 2014 بڕی حەوت هەزار تەن هاتووە، لەبری ئەوەی بدرێتە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دراوەتە چەند کۆمپانیایەک و بەنرخی زیاتر فرۆشراوە.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕانی گۆڕان لە نووسراوێکدا داوا لە دەستەی دەستپاکی کوردستان دەکات، کە ساڵانە لە بەغداوە بڕی حەوت هەزار تەن قیر بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، بەڵام لەبری ئەوەی بدرێتە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، دراوەتە چەند کۆمپانیایەک بە نرخی زیاتر فرۆشراوە.
29-01-2015
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 7,925 keer bekeken