بەپێی ڕاپۆرتێکی لیژنەی لەناوبردنی قایمقامیەتی سلێمانی لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا نزیکەی 51 تەن مەوادی ماوە بەسەرچوو لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو براوە.
تەها ساڵح، سەرۆکی لیژنەی لەناوبردن لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش سەردانکردنی لیژنە هاوبەشەکان لە ماوەی پێنج مانگی ڕابردوودا لە 1-7 تا 31-12-2014 بڕی 50 هەزار و 965 کیلۆگرام مەوادی خراپ بووی ماوە بەسەرچوو لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناوبراون.
وتیشی: "سەردانکردن و بەدواداچوونکردنی لیژنە هاوبەشەکان بۆ بازاڕ و کۆگاکان و چێشتخانە و ئارایشتگاکان بووەتە هۆی کەمبوونەوەی سەرپێچییەکان بەجۆرێک لەکاتی هەبوونی مەوادی ماوەبەسەرچوودا خاوەنەکان خۆیان لیژنەکان ئاگادار دەکەنەوە تا پشکنین بۆ مەواد و کەلوپەلەکانیان بکرێت و ئەگەر شیاوی خواردن و بەکارهێنان نەبوون لەناوببرێن".
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "جۆری ئه و مەوادانەی لە لایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە بریتین لە (برنجی سامان، خواردنەوە کحولییەکان، چای ئێرانی، مەوادی جوانکاری، لەگەڵ چەندین جۆر کەلوپەل و مەوادی ماوەبەسەرچوو)".
تەها ساڵح ڕایگەیاند: "دەست بەسەراگرتن و لەناوبردنی مەوادی ماوەبەسەرچوو لەسەر فەرمانی قایمقامی سلێمانی بەردەوام دەبێت، تا ڕێگری تەواو بکرێت لە خواردن و مەوادی نەگونجاو زیان بەخش".
- 30-12-2014
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 9,271 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!