سەبارەت بە مادەی (140)ی دەستووری عێراقی بە پێویستی دەزانم لەمبارەیەوە وێنەکە ڕوونتر بکەمەوە. کە کاتی خۆی، ماددەی (140)مان پەسەند کرد مانای ئەوە نەبوو گومانمان لە کوردستانیبوونی ئەو ناوچانە هەیە کە دەکەوتە سنووری ئەم ماددەیە بەڵکو بۆ ئەوە بوو کە بەهۆی چارەسەرێکی یاسایی و ئاشتیانە و دەستووری کێشەکە یەکلایی ببێتەوە، بەڵام دوای دە ساڵ چاوەڕوانی حکوومەتی عێراقی پابەند نەبوو بە جێبەجێکردنی ئەم ماددەیە. بوونی هێزی پێشمەرگەیش لەم ناوچانە شتێکی تازە نییە. هەر لە ساڵی (2003)یەوە پێشمەرگە بە هاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق و لە هەندێ شوێنیش بە تەنیا بەشێک لە شوێنەکانی دەپاراست و لە هەندێ ناوچەیش سوپای عێراقی بەتەنیا ئەرکی پاراستنی لەسەر شان بوو. بەڵام دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە سوپای عێراق پاشەکشەی کرد و ئەم ناوچانەی جێهێشت و هێزی پێشمەرگەیش بۆ پارێزگاییکردن لە سنوورەکانی کوردستان و سەروماڵی خەڵک و ڕێگەترن لە پێشڕەویی تیرۆریستان ئەرکی پارستنی ئەو شوێنانەی گرتە ئەستۆ.
چوونی پێشمەرگە بۆ ئەم شوێنانە بە مانای ئەوە نییە کورد لەم ناوچانە بەزۆر خۆی دەسەپێنێت. ئێمە بەوپەڕی شەفافییەت لەڕێی ڕیفڕاندۆم ڕای دانیشتوانی ناوچەکە وەردەگرین و ڕێزی ئەو ڕایەیش دەگرین و پابەند دەبین و ئیتر پێویست ناکات چیتر باسی ماددەی (140) بکرێت یاخود پرسیار دەربارەی ئەو ماددەیە بکرێت.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,022 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!