$باشووری کوردستان$
- چەند چەکدارێک لە #خانەقین# دەسڕێژی گوللەیان کردووەتە سەر دو پاسی نەفەر هەڵگر کە سەرجەم سەرنشینەکان کرێکاری بواری نەوت بوون و لەئاکامدا، 19 کرێکار کوژران و 7 دیکەش برینداربوون.
- هەڵبژاردنی نوێنەرانی یەکەم کۆنگرەی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان.
- خوێندکارانی بەشی ناوخۆیی شەوکەت شێخ یەزدین کە دەکەوێتە دەروازەی شاری #هەولێر# و سەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر – #کەرکووک#، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بەهۆیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو سەعات ڕێگا سەرەکیەکە پەکی کەوت.
- دوو برا، لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچکەی خەبات دەبێتە شەڕیان و بەهۆیەوە، بریەکیان، براکەی تری بە فیشەک دەکوژێت.
- ڕەقبوونەوەی 3 #کۆڵبەر#ی کورد لەنێوان سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتدا.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 16,577 keer bekeken