لە 25-11-1989 لە گەڕەکی مامۆستایان لە #هەولێر# لەدایکبووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (نالی) تەواوکردووە و خوێندنی ناوەندی و ئامادەیی لە قوتابخانەی (گەل)ی تەواوکردووە.
لە ساڵانی 2008-2009 لە بەشی مێژوو،کۆلێژی ئەدەبیات، ئێواران لە #زانکۆی سەڵاحەدین# وەرگیراوە، لە ساڵی 2012 لە سەر ئاستی بەشەکەی بە ڕیزبەندی دووەم دەرچووه و بروانامەی بەکالریۆسی بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 2014 لە ڕێگەی تورکیا سکۆلەرشیپس، لە زانکۆی (ساکاریا) وەرگیراوە و بڕوانامەی ماستەری بە پلەی (نایاب) بەدەستهێناوە.
لە هەرسێ بواری ڕاگەیاندن (نوسراو، بینراو،بیستراو) کاریکردووە. ماوەیەکیش بەڕێوەبەری گشتی (کەناڵی نیوڵاین) بووە.
ئێستاش خوێندکاری دکتۆرایە لە زانکۆی ئیسلامی نێودەوڵەتی مالیزیا (International Islamic University Malaysia) وە مامۆستایە لە زانکۆی کۆیە.
=KTML_Red=لە بڵاوکراوە و کار ئەکادیمییەکانی نووسەر:=KTML_End=
بارودۆخی سیاسی کوردستانی سوریا لەماوەی ساڵانی 1920-1970، لە ساڵی 2012 چاپکراوە، کە ئەمکتێبە درێژکراوەی پڕۆژەی توێژینەوەی دەرچوونی بووە ودواتر بڕگە و بابەتەکانی فراوانتر کراوە.
مێژووی ئاڵای کورد و کوردستان (بەهاوبەشیلەگەڵ بەڕێز: پ.د. ئاکۆ بورهان مەحەمەد) نووسراوە و لەساڵی 2013 چاپکراوە.
مێژووی یانەی وەرزشی هەولێر، لە ساڵی 2014 نووسراوە، ئامادەیە بۆ چاپ.
موڕسەل حوسێن ئەستێرەی درەوشاوەی تۆپی پێ و گیانفیدای کوردستان، لەساڵی 2015 نووسراوە، ئامادەیە بۆ چاپ.
سەرەتایەک بۆڕێزمانی تورکی، لە ساڵی 2015 نووسراوە، ئامادەیە بۆچاپ.
کوردستان لە سیاحەتنامەی ئەولیا چەلەبی دا (بەرگی یەکەم)، لە ساڵی2017 نووسراوە، له ژێر چاپکردن دایە.
کۆیە لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا (خوێندنەوەیەکی شیکارییە بۆ ساڵنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی سەبارەتبە ژیانی هەمەلایەنەی قەزای کۆیە1875-1913)، ئامادەیە بۆ چاپ.
حەمەئاغای گەورە له بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا، لە ساڵی 2017 نووسراوە، ئامادەیە بۆ چاپ.
مەحوی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا (بەهاوبەشی لەگەڵ مامۆستا دیدار عوسمان نوسراوە)، ئێستاش لە ژێرچاپکردندایە.
چەندین توێژینەوەی زانستی و بابەتی مێژوویی و وەرزشی لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان و جۆرناڵەکان بە هەردوو زمانی کوردی و تورکی نوسیوە. هەروەها ڕاپۆرت و پڕۆگرامی جۆراوجۆری (دوکیۆمێنتاری، پڕۆگرامی لایڤ و تۆمارکراو)ی ئامادەکردووە.