سۆ بە سۆ، گلۆرە بە پۆ، مار بە ماخۆ.
سۆ: کەپەکی ئارد. گلۆر: جۆرێک مارمارۆکەیە وەک بازن. پۆ: ئەو شتەیە کە لەسەر ڕایەڵ دەتەنرێت (فەرهەنگی خاڵ)، ماخۆ: خاوەن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، پەندەکە باسی سێ بابەت دەکات، سۆ بە سۆ، مەبەست لەوەیە کە کەپەک تەنیا شتە کە لە ئارد دەبێژرێتەوە و بەکەڵکی هیچ نایەت، گلۆر بە پۆ، واتە: هەویر دەکرێتە مارمارۆکە و دواتر دەکرێتە ناوشکێنە کە جۆرێکە لە نانی کوردیی، مار بە ماخۆ، واتە: مار تەنیا لە کون و جێگەی خۆیدا پارێزراوە. مەبەست لەوەیە کە هەر شتە بەهادارەکان کەڵکینا هەیە، بەڵام شتە بێبەهاکان بێکەڵکن. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,969 keer bekeken