کار سازم نارد کارم بسازێنێ، نەمزانی کار ساز، کار ئەترازێنێ.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵێن: کوڕێکی گەنج دڵی چووبووە کچێک و خۆشی دەویست، مەلای گوندی ڕاسپارد بۆ ئەوەی بۆی بخوازێت، کاتێک مەڵا چووە خوازبێنی کە کچەکەی بینی شۆخ و جوان بوو، هەرچۆنێک بێت باوکی ڕازیکرد و بۆ خۆی خواستی. بۆ کەسێک بەکاردێت بنێرێت بۆ کارێک، لەوسەرەوە قازانجی کارەکە بۆخۆی بەرێت و خاوەنی مایەپووچ بکات. [1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,855 keer bekeken