چی بچێنیت ئەوەی دەدورییەوە
چاندن و ڕواندن پیشەی وەرزێرو کشتیار و جوتیارە، هەر شتێک بڕوێنن هەر ئەوە دێتە بەرهەم، ئه و بوارە ڕاستەقینە بووە بەئیدیۆم، بۆ مەبەستی جۆراوجۆر بەکاردێت وەک توانج بەکەسێکی بەدکار دەوترێت کە لەڕابردوودا هەر کاری نابەجێی کردبێت و دووچاری کارێکی ناڕێک ببێتەوە و تێ بکەوێت، لەسەردەمی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو زۆرکەس دەبوونە جاش و دەستیان لەسەدان کون وکەلەبەران ڕادەکرد و کەس وکاری خەڵکیان بەکوشتن دەدا و لە ڕاپەڕینیش خۆیان بەرهەمەکەیان دوورییەوە و بەدەستی کەس و کاری قوربانیەکانەوە کوژرانەوە، یان هەندێک کوڕ و کچان زۆر بێ ڕێزی بەرامبەر داییک و باوکیان دەکەن و دواتریش خۆیان دەبنە مەخسەرەی مناڵەکانیان و خراپتریان بەسەر دێت، یان هەندێک خوێندکار و قوتابە هەوڵ و کۆششیان نییە و دواتۆر دەرناچن لەتاقیکردنەوە هەموو ئەمانە بووە به و ئیدیۆمەی کە دەوترێت(چی بچێنیت ئەوە دەدوورییەوە).
[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 3,453 keer bekeken