لە دایک بووی ساڵی 1984 ی شاری ڕواندز ژیانی هونەری لە ساڵی 1998 دەست پێدەکات ئامێری کەمان دەژەنێت،لە سالی 1998 لە ڕواندز خولێکی موزیک کرایەوە لە لایەن کۆمەڵەی هونەرو وێژەی کوردی بە سەرپەرشتی مامۆستای بەرێز مامۆستا زرار محەمەد بەشداری تێدا دەکات و لەگەڵ مامۆستا زرار بەردەوام دەبێت لەکارکردن و هەر لەسەر داوای مامۆستا زرار دەچێتە کۆلیژی هونەرەجوانەکان لەشاری هەولێر و ئیستاش قوتابییە لە قۆناغی سێیەمم بەشی موزیکو ئەندامی تیپی مۆسیقای پاشای گەورەو ئەندامی ئۆکسترای کوردستانەو لەماوەیەکی کەمی ژیانی هونەریدا چەندین بڕوانامەو خەڵاتی هونەری وەرگرتووە.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 4,603 keer bekeken