ساڵی 1970 بووەتە شارۆچکە و ساڵی 1983 لەبەر شەڕی هەشت ساڵەی ئێراق-ئێران ڕاگوێزراوە بۆ ئۆردوگا زۆرەملێکان و ساڵی 1991 دوای ڕاپەڕینەکەی کوردستان، شارۆچکەکە ئاوەدانکراوەتەوە.ئەم شارۆچکەیە لە شاردێکانی (سمیلان، گەڵاڵە، حاجی ئۆمەران، قەسرێ) پێکدێت. کۆی گشتی گوندەکانی (116) گوندە و ڕێژەی دانیشتووانەکەی (47) هەزار کەسە.
سنوورەکەی: لە ڕۆژهەڵاتەوە هاوسنووری شاری #پیرانشار#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، لە باکوورەوە هاوسنووری شارەدێی سەنگەسەری ناوچەی پشدەرە، لە ڕۆژاواوە هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچکەی #سۆران#، لە باشوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ شارەدێی #سیدەکان#.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 27,704 keer bekeken