ناونیشانی بابەت: نیشانەکانی بەرزی پەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانیدا (Pre-Eclampsia) چین؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
ئەم حاڵەتە مەترسیدارە ، چەندین دەرهاویشتەی خراپی هەیە بۆ نموونە مردنی کۆرپە ، ڕوودانی گەشکە لە دایکەکە و کۆمەڵێک کاریگەریی تر ، بۆیە زۆر گرنگە خانمانی دووگیان لەکاتی بوونی ئەم نیشانانە بەزووترین کات سەردانی پزیشک بکەن:
1-سەرئێشە.
2-بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.
3-لێڵ بوونی بینین.
4-ئازار لە بەشی سەرەوەی سک و ژێر پەراسوو.
5-هەڵاوسانی دەموچاو و دەست و قاچ.
6-هەناسەتەنگی.
7-دڵتێکچوون و ڕشانەوە. [1]