ناونیشانی بابەت: ئەو خانمانە کێن کە مەترسی تووشبوون بە بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە لە ماوەی دووگیانی؟
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
لە پۆستی پێشووتر ئاماژەمان کرد بە نیشانەکانی ئەم حاڵەتە ، لەبەر ئەوەی مەترسیدارە گرنگە خانمان ئاگادار بن کە کێن ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان زیاترە ، لەوانە:
1-ئەو خانمانەی لە دووگیانی پێشووتر ئەم
حاڵەتەیان هەبووبێت.
2-دووگیانی بە منداڵی دووانە و زیاتر .
3-ئەوانەی کە بە شێوەی درێژخایەن بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە .
4-ئەگەر یەکەم دووگیانی بێت.
5-بوونی نەخۆشی گورچیلە .
6-قەڵەوی.
7-تەمەنی سەروو 35 ساڵ.
8-ئەگەر یەکێکتر لە ئەندامانی خێزانەکە هەمان کێشەی هەبووبێت.
9-ئەگەر ماوەی نێوان دووگیانی لە 10 ساڵ زیاتر بێت. [1]