سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لە سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی #01-12-2023#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا (COP28) لە شاری دوبەی کرد و لەلایەن شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات، و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکوومەت لە لوتکەکەدا، لەگەڵ سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دیدار و گفتوگۆی دەبێت و لە میانی دیدارەکانیدا، گفتوگۆ لەبارەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانکاریى کەشوهەوا لەسەر هەرێمی کوردستان و ئێراق و وڵاتانی جیهان دەکات. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 215 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!