گیای هینایتە چۆکان
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گیای هینایتە چۆکان)، وتراویشە: بەهاری هینایە چۆکان، بوهاری هینایە چۆکن، بواری هێناوتە چۆکان، لە کۆتایی مانگی ڕەشەمەوە ئینجا گژوگیا سەرماوسۆڵەی لەسەر نامێنێت و بەرەو بەهار دەڕوات، تازە بەتازە گژوگیا نەشونما دەکات لە مانگی خاکەلێوە، ئەگەر کەسێک زیادەڕەوەی بکات و درۆشی تێکەڵ بکات یان ئاسانکاری بۆ هاتنی شتێک بکات بە تەوسەوە لە سنووری دەشتەکییەکانی هەولێردا پێی دەڵێن: گیای هینایتە چۆکان. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 187 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!