تای جوانان، دەگەڕێ لە بانان.
تا: مەبەست لە نەخۆشی تا یە کە مرۆڤ بەهۆکارێک تووشی دەبێت و لە جێگەدا دەیخات، گەر کەسی نەخۆش بۆی نەکەوێت و بگەڕێت، باش دەبێت و چاکدەبێتەوە. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر کێشەوگرفتێک کە مرۆڤ لە ژیانی ڕۆژانەدا تووشی دەبێت، گەر بەدوایدا بچێت چارەسەردەبێت. [1]