تا کێو نەڕوخێ، کەندەڵانێ پڕنابێتەوە.
تا کەندێ نەڕوخێ، کەندەڵانێ پڕنابێتەوە.
کەند یان کێو: مەبەست لە جێگەیەکی بەرزە، کەندەڵان: مەبەست لە جێگەیەکی چاڵ و نزمە، جێگە چاڵەکان هەمیشە لەبن کێو و کەندەکاندا هەن، ئەگەر کێوێک داڕوخێت، چاڵێک یان کەندەڵانێک پڕدەبێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە تا زاڵمێک نەمرێت، ستەملێکراوان ئازادنابن.[1]