#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #سلێمانی# پێشوازی لە ماکسیم ڕوبین، کونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە کونسوڵی نوێی ڕووسیا کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست، ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیشی بۆ هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەک لەپێناو سەرخستنی کارەکانیان دەربڕی.
لە درێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و ئێراق گفتوگۆی لەبارەوە کرا و دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان تاوتوێکران، پەیوەست بە دۆخی هەرێم و هەوڵەکانی یەکێتی لەپێناو ژیانێکی ئارام و سەقامگیر، بافڵ بەرچاوڕوونیدایە وەفدی میوان و ڕایگەیاند، یەکێتی لەسەر ڕێباز و ستراتیژیی نیشتمانیی خۆی لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانی شایستە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتیان بەردەوام دەبێت و لە خەمی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتی و باڵاکان دەبێت. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 506 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!