ناونیشانی بابەت: ئایینی مەسئحییەت و شوێنەوارەکانی لە کوردستاندا/ بەشی سێیەم
نووسینی: #سارا سەردار#
$سێ بنەمای سەرەکیی پرۆتێستانت بریتیین لە:$
1- کتێبی پیرۆز واتا ئینجیل، تاکە سەرچاوەی پەروەردە و فێربوونە.
2- دوای مەرگ، خوا بە فەیز و لێبوردەیی خۆی مرۆڤەکان ڕزگار دەکات.
3- هەر بڕوادارێکی مەسیحی دەتوانێت ئینجیل بخوێنێت و لێکدانەوەی بۆ بکات، ئەوە بەتەنێ کاری پیاوی ئایینی نییە.
$ئینجیل، کتێبی تایبەتی مەسیحییەکان$
وشەی ئینجیل بە واتای مزگێنی و موژدە دێت، کە ناوی کتێبی ئایینی مەسیحییەتە و باس لە ژیان و کردەوەکانی عیسای مەسیح دەکات.
ئەم پەرتووکە دوای لەخاچدانی عیسای مەسیح، لە لایەن چوار خوێندکاری مەسیح نووسراوە، بە ناوەکانی (مەتی یان مەتا، مەرقۆس، لۆقا، یۆحەننا)وە دەناسرێن، هەرچەندە جیاوازی لەنێوان دەقەکاندا هەیە، بەڵام هەر چوار کەسەکە، کەسانی باوەڕدار و قوتابیی خودی عیسا (د.خ) بوون و کتێبەکانیان لە لایەن باوەڕدارانی مەسیحییەت پەسەند کراوە.
$بنەما و ئەرکە ئایینییەکانی مەسیحییەت$
گرنگترین باوەڕی ئەم ئایینە، هەبوونی خودای تاقانە و گەورەیە، وەک خۆلقێنەری هەموو گەردوون، پاشان تاکی کریستیان دەبێ بڕوای تەواوی بەوە هەبێت، کە حەزرەتی مەسیح کوڕی خوایە، دواتر دەبێ باوەڕی بە پەیامهێنبوونی عیسا و گەڕانەوەی لە ئاسمانەوە بۆ سەر زەوی هەبێت.
نوێژکردن، هەر وەک چۆن ئایینەکانی تریش ڕێوەڕەسمی تایبەتیان بۆ نوێژ هەیە، لای کریستیانیش ئەم ئەرکە ئایینییە هەیە و لە ڕۆژێکدا سێ جار ئەنجام دەدرێت، واتا نوێژی بەیانی و نیوەڕۆ و ئێوارە.
لەنێوان ڕۆژانی 2ی شوبات هەتا 2ی ئاداری هەموو ساڵێک، کاتی ڕۆژووگرتنە، وەک ئەرکێکی ئایینی.
بەخشینی بڕە پارەیەک بە هەژاران وەک زەکات، بنەمایەکی دیکەی ئایینی مەسیحییەتە.
هەر تاکێکی مەسیحی وا باشە هەوڵ بدات لە ژیانیدا سەردانی ماڵی خوا لە شاری ئۆرشەلیم و سەردانی بەردی سەهیۆن و داری زەیتوون بکات، بەڵام لەسەریشیان فەرز نییە.
ئەم نانەتە لە ساڵی 2020 لە ماڵپەڕی باسنیوز بڵاوبووەتەوە.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=