شاخی هەورامان و قانیع
شېعرەکۍ قانیعی پەی کەشو هۆرامانی، چن ڕەهەندێ (دووریێ) مەگېرۊنە وۍ:
قانېع پەنەما ماچۊ: زوانی هۆرامی، زوانو ئایینێ کۊنی دۊڵەمەڼین بە نامۍ زەردەشتی، کە پېخامەکەش (کتېبەکەش) ئاڤېستان و بە زوانی کۊنی هۆرامی نویسیان.
قانیع پەنەما ماچۊ: ماریفەتو پیرشالیاری، پردەو یۊگېرتەی دینی کۊن (زەردەشتی) ، چەنی دینی تازەی (ئیسلام) ین، کە پیرشالیار، پیرێ زەردەشتی بېیەن، بەڵام دمایی موسوڵمان بېیەن.
دیسان قانېع پەنەما ماچۊ: کە زوانی هۆرامی، پاکتەرین و دوڵەمەڼتەرین شېوە زوانی کوردین، چونکم هەم زوانی دینی، هەم ئەدەبی بەشێ فرەو جە سەرزەمینو کوردەواری بېیەن، مەنەیۆ زوانی هۆرامی بە پاکی، هوۊکارېش فرېنۍ، بەڵام قانېع چی شېعرېنە، تەنیا ئیشارەت بە دانێوەشا مڎۊن کە (کەشو هۆرامانیەن) ، جه وەرو سەختیش، هیچ دژمەنێ نەتاوانش بە ئیسراحەت دەس ۋزۊ دلۍ زوانەکەیش و ڕۊنەقش کاڵ کەرۊوە.
هۆرامان بە هۊکارو سەختیش، هەم ئازایی خەڵکەکەیش جە تاریخەنە داگیر نەکریان، مەگەر پەی ماوێ کەمی.[1]
قەڵای هۆز و گەل، شاخی هەورامان
پرسیارم هەیه، دەستم بە دامان
لە لام ڕووناکە، شاخێکی سەختی
پشت و کۆمەکی، وەخت و بێ وەختی
سەرکڵاوانت، کوێستانی پڕ گوڵ
تەماشای گۆڵت، زاخاو ئەدا دڵ
چنوور و شەوبۆ، بەڕەزا و کەرەس
ڕێواس و پیچک، دامێنی هەرەس
کەوی دەنووک سوور، کۆتری هاقوو
قیژەی قژاکە، قژقژی پەپوو
کۆێستانێ بەرزی، لە گێتی تاکی
خەتی ماجینۆی، کوردی بێ باکی
کوێستانی بەرزی، بەرزە دەماخی
گشت کەس ئەزانێ، کە شاخوو داخی
کتێبی زەردەشت، کە ئاوێستایه
وەک باقی کتێب، خەڵاتی خوایە
بە زمان هەورامی، هاتە سەر بەشەر
یانێ های زەردەشت، بووی بە پێغەمبەر
تا دەورەی خۆی بوو، وەک باقی دینان
بەڵام نەسخ بوو، ئەویش به قۆرئان
(ماریفەت) و (پیر) ، وتەی شالیاره
که به (پیرشالیار) ، له گشت دیاره
شاخی هەورامان، هەر چەند ڕەنجەڕۆم
زۆر چاک بزانه، که مەمنوونی تۆم
چونکه پاراستت، تۆ ئه و زمانه
تێکەڵت نەکرد، له گەڵ بێگانه
نه ڕۆم، نه عەجەم، نه تۆرکی تاتار
نه ڕووس، نه ژاپۆن، نه دەس ئێستێعمار
نەهاتنه ناوت، سەر به خۆ ژیای
بۆ لاوەکانت، تۆ پشت و پەنای
ئێسته نازانم، بۆچی بێ ڕەنگی؟
دوور بێ له گیانت، بۆچی دڵتەنگی؟