ناو: سەلیم
ناوی باوک: زاهیر خەلیل
ڕۆژی لەدایکبوون: 1976
ڕۆژی شەهیدبوون: 1997
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #کەکلە# ی شارۆچکەی #مێرگەسوور#
شوێنی شەهیدبوون: لە جوتکێی #سپیندار#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1976 لە گوندی کەکلەی سەربە شارۆچکەی مێرگەسۆر لەدایکبووە، لە ساڵی 1997 لە سنووری شارەدێی سیدەکان لە شەڕێک لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە شەهید دەبێت.
$خەباتنامە$
شەهید سەلیم زاهیر خەلیل، لە ساڵی 1992 لە ڕێگای پەیوەندیکردنی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دەبێتە ئەندام لە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان .
یەکێک بووە لە و گەنجانەی کە لە پڕۆسەی چەسپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداری کارای هەبووە و هەوڵیداوە شوێندەستی لە و قۆناغی مێژووی خەباتی شارستانی کورد لە ناوچەکەیان ڕۆڵی بەرچاویی هەبووە.سەلیم زاهیر دواین ئەرکی لە سنووری سیدەکان دەبێت و لە یەکێک لە شەڕەکانی ساڵی 1997 لەگەڵ چەکدارانی پەکەکە کە لە جوتکێ سپیندارا لە گەلی ڕەش ڕوویدا، شەهید دەبێت. [1]