ناونیشانی بانەت: چەند گیراوەیەکی سرووشتی بۆ دابەزاندنی کولیستڕۆڵ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
- بۆ ئەو کەسانەی کە ڕێژەی کولیستڕۆڵیان بەرزە، کۆمەڵێک هەنگاو هەیە کە یارمەتی دابەزاندنی کولیستڕۆڵ دەدەن، لەوانە سیستمی خۆراکیی تایبەت، لەناویاندا کۆمەڵێک گیراوەی سرووشتی هەن کە دەکرێت ڕۆژانە بخورێنەوە کە گرنکترینیان ئەمانەن:
- چای سەوز، کە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسێنەکان کە ڕێگریدەکەن لە هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن و بەوەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە، لە هەمانکاتدا دەتپارێزێت لە بەرزبوونەوەی کولیستڕۆڵی خراپ و یارمەتی دابەزاندنی دەدات لەو کەسانەی کۆلیستڕۆڵیان بەرزە.
$شەربەتی میوە مزرەمەنییەکان:$
شەربەتی مزرەمەنییەکان ڕەنگە یارمەتی دابەزاندنی کولیستڕۆڵی خراپ بدەن، لەبەر هەبوونی ڕێژەیەکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان بە تایبەت ڤیتامین سی.
- تێبینی: میوە بە تەواوی بخورێت سوودی زیاترە
نموونەی شەربەتی میوە مزرەمەنییەکان:
شەربەتی گرەیپ فروتی سوور (سندی ناو سوور)
شەربەتی لێمۆ
شەربەتی پڕتەقاڵ
- شەربەتی هەنار:
خواردنەوەی شەربەتی هەنار بە بەردەوامی ڕەنگە یارمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵ بدات، چونکە دەوڵەمەندە بە ماددە دژە ئۆکسێنەکان بە تایبەت ڤلاڤینۆیدەکان.
- شەربەتی بلوبێری سرووشتی cranberry:
ڕەنگە یارەمەتی دابەزاندنی کۆلیستڕۆڵی خراپ و بەرزکردنەوەی کولیستڕۆڵی باش بدات، لەگەڵ پاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و تەسکبوونەوەی خۆینبەرەکان.
- گیراوەکانی دیکە: کۆمەڵێک ماددەی خۆراکیی دیکە کە دەکرێت وەک گیراوە بخورێنەوە یان بخرێنە ناو شەربەتی فرێشی دیکەوە، وێنەی:
- زەنجەبیل، زەردەچەوە.
- چەرەسی کاڵ یان هەندێک تۆو وەکوو بادام، دەنکی کەتان، تۆوی شیا.
- شۆڤان، جۆ.
- هەندێک میوەی وەک کاکا، هەڵووژەی سەوز، ترێ، مزرەسێو، سێوی سەوز، هەموو بلۆبێرییەکان، تووتڕک.
- هەندێک سەوزەی وەک چەوەندەر، سپێناخ، بڕۆکڵی، کەلەرم، گێزەر.
$کۆمەڵێک ڕێنمیایی گرنگ$
لەگەڵ گرنگیدان بەو خواردنانەی ئاماژەمان پێکردن، هەندێک خاڵێ دیکە زۆر گرنگن بۆ دابەزاندنی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێن، لەوانە:
- وەرزشکردن بە بەرکاری و دابەزاندنی کێشی زیادە.
- وازهێنان لە هەڵسوکەوتی هەڵەی وەکوو خواردنەوە کهولییەکان، جگەرەکێشان، خواردنی شیرینی و چەوری و فاستفوود.
- بەکارهێنانی زەیتی زەیتوون یان کەتان لە کاتی چێشتلێنان.
- بەکارهێنانی ئەو دەرمانانەی پزیشکەت بۆی نووسیووی لەگەڵ پشکنین و بەدواداچوونی بەرکار.
- هەوڵبدە خواردنەکان ڕۆژانە پیاز، سیر، بیبەری شیرین یان توند، قارچکی تێدا بێت و بەکوڵاوی خۆراکەکانت ئامادە بکە نەک سوورەوەکراو
- خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار بە تایبەت ئەوانەی لەم بابەتە ئاماژەکراون. [1]