ناونیشانی بابەت: دووگ و بەزی ئاژەڵ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
دووگ و بەز و چەوری ئاژەڵ یەکێکە لەو بابەتانەی کە لە زانستی پزیشکی دا زۆرترین مشتومڕی لەسەرە چونکە کۆمەڵێک تویژنەوە ئاماژە بە سوودەکانی دەکەن و زۆربەی ناوەند و ڕیکخراوە تەندرووستییەکان هۆشداری دەدەن لەسەر زیانەکانی.
سەرەتا دووگ و بەز بە چەوریە چڕەکان دادەنرێت کە بە گوێرەی کۆمەڵەی ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و ڕێکخراوی تەندرووستی کۆکن لەسەر ئەوەی کە ڕۆژانە باشترە کە چەوریە چڕەکان نابێت زیاتر (%5 - 10) لەسەرچاوەی وزەی پێداویستی ئەو کەسە پێک بێنێت: بۆ نموونە کەسێک کە کێشی (70 کیلۆ) ڕۆژانە پێویستە نزیکەی (13 گرام - 19 گرام) چەوری چڕ بخوات.
بەڵام چەوری چڕ لە خۆراکی تردا هەیە وەک هێلکە ، شیر و بەرهەمەکانی ، پێستی مریشک و ڕۆنی ئاژەڵ و هەمبەرگر و کنتاکی و باستڕمە و گەس و کەباب دا هەیە.
- دووگ و بەز و چەوری ئاژەڵ کاتی بەسوودە کە ئاژەڵەکە بە گژوگیا و عەلەف بە خێو کرا بێت نەوەک عەلفی درووستکراو و هۆرمۆنات و پاشماوەی خواردن.
- پێویستە ئاماژە بەوە بدرێت کە بەکارهێنیان لە ڕێجیمی کێتۆ کە یەکێکە لە ڕێجیمە سەرکەوتووەکان بۆ دابەزاندی کێش تەنیا بۆ ماوەیەکی دیارکراوە و زۆرینەی پزیشکان کۆکن کە جارێ پێویستە تەنیا لە کاتی ئەو ڕێجیمەدا بە کاربهێنرێت ، نەوەک بە بەردەوامی ، ئەم خاڵە لە کوردستان پێویستە جەغتی لەسەر بکرێتەوە چونکە کەسانێک هەن ئەو بۆچوونە درووست بووە لایان کە دەتوانرێت بە بەردەوامی دەتوانرێت ڕۆژانە بیخۆن.
$گرنگترین ڕێنمیاییەکان:$
لە پێناوی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی دڵ و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان و جەڵتە: خواردنی دووگ و بەز و چەوری ئاژەڵ پێویستە کەم بکرێتەوە و هەموو ڕۆژێک نەخورێت و لە دوو کووت زیاتر نەخورێت. [1]