ناونیشانی بابەت: بۆ بەهێزکردنی بەرگری (مەناعە) ی منداڵ
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
زۆر لە دایکان و باوکان بەردەوام دەڵێن بەرگری (مەناعە) ی مناڵەکەم کەمە یان مەناعەی نییە و زوو زوو نەخۆش دەکەوێت و درەنگ چاک دەبێتەوە؛ بۆ بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری مناڵان و پاراستنی لە نەخۆشی ئەم بابەتە گرنگترین ڕێنمیایی پزیشکی و باشترین جۆرەکانی خۆراک دەخاتە ڕوو.
$باشترین جۆرەکانی خۆراک:$
سیستمی خۆراک تەندرووست پێویستە هەموو پێکهاتووە گرنگەکانی تێدا بێت لە پڕۆتین و کاربۆهیدرات و چەوریە بەسوود و ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و ماددە دژە ئۆکسانەکان بەڵام هەندێک جۆریان ڕۆڵێکی گرنگتریان هەیە کە ئەمانەن:
11 ئۆمێگا سێ: ماسی سەلمۆن و سەردین و چەرەس و گوێز و دەنکی کەتان و زەیتی زیتون.
2- زینک: گۆشت و جگەر و هێلکە و دانەوێڵە تەواوەکان.
3- ماددەی بایۆڤلاڤینۆید: هەنار و پیازی سوور و شووتی و شاتوو و میوە مزرەمەنیەکان و بیبەر.
4- ڤیتامین A: جگەر و میوە و سەوزەەی ڕەنگ پڕتەقاڵی و زەرد وەک گێزەر و پڕتەقاڵ و کاڵەک و هەرمێ و هەڵوژەی زەرد و گویژ و هەنجیر و شلیک.
5- ڤیتامین B2: جگەر و سەوزە گەڵا تۆخەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
6- ڤیتامین B 6: گۆشت و زەردێنەی هێلکە و مۆز و پاقلەمەنیەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
7- ڤیتامین C: میوە مزرەمەنیەکان و شلیک و کاڵەک و بیبەری سەوز.
8- ڤیتامین E: زەیتی زەیتون و گوڵەبەرۆژە و چەرەس و سەوزە گەڵا تۆخەکان و دانەوێڵە تەواوەکان.
9- ڤیتامین D: شیر و ماسی سەلمۆن و تونەی سوور و زەردێنەی هێلکە و پەنیر و جگەری مانگا و مەڕ بەڵام چوونە بەر هەتاو گرنگترین سەرچاوەیە ڕۆژانە (یەک کاتژمێر) لەنێوان کاتژمێر (10) بەیانی بۆ (4) عەسر. [1]