درێژە وەکو مار
جووت جووت دێتەخوار
مار: خشۆکێکی ژەهراوی ترسناکە، لە وشکانی و لە دەم چەم و ڕووبارەکانی کوردستان دەژیی، درێژە وەکو مار. مەبەست لە تەسبیحە، لە درێژیی و باریکیدا بە مار بەراوردکراوە (تەزبیح: لە کوردەواردا، لە قەزوان درووستدەکرێ) جووت جووت دێتەخوار، واتە: ئەو کەسانەی کە بەکاری دێنن، لەنێوانی پەنجەکانیاندا دوودوو دەیجووڵێنن. وەڵام (تەزبیح) . [1]