Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,790
Resim 105,979
Kitap PDF 19,359
İlgili Dosyalar 97,469
Video 1,396
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTAB...
Kütüphane
Dersim Alevi Halk Dindarlığ...
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
Kütüphane
GEZİ İSYANI
کۆڵۆنیالیزم و گرێی بە کۆڵۆنیکراوی کوردستان
Kurdipedia, bilgilerimizi arşivleyen en büyük projedir.
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کۆڵۆنیالیزم و گرێی بە کۆڵۆنیکراوی کوردستان
Kısa tanım

کۆڵۆنیالیزم و گرێی بە کۆڵۆنیکراوی کوردستان
Kısa tanım

$کۆڵۆنیالیزم و گرێی بە کۆڵۆنیکراوی کوردستان$
نووسینی: موحسین عیسا
ئەگەر بێت و سەیری دیرۆکی مرۆڤایەتی بکەین، ئەوا دەبینین داگیرکەریی هەر هەبووە، بەڵام لە شێوازی جیاوازدا، وەک داگیرکەریی لە پێش ڕۆشەنگەریی هاندەرێکی کوشتوکاڵی و سنوورداری هەبوو، بەڵام دوای ڕۆشەنگەریی ئامانجەکان گۆڕان و ئەوجارە ئامانجی کۆڵۆنیالیزم گەشەسەندنی ئابووری و بازاڕ بوو. دواتریش کۆڵۆنیالیزم بوو بە مەسەلەیەکی هزری و باڵادەستی دەستەڵاتی سیاسی لەلایەن وڵاتە ئەوروپییەکانەوە.
گرنگە بزانین کۆڵۆنیالیزم لە وشەی(colonia) ی لاتینییەوە هاتووە، کە بەمانای کێڵگە یان مێرگ دەگەیەنێ، کە شوێنی کشتوکاڵی بووە. دواتر ئەم وشەیە گۆڕانی بەسەر داهات و بە واتای کۆمەڵێک مرۆڤ کە شوێنێک داگیر دەکەن و ئاوەدانی دەکەنەوە. بۆنموونە، لە سەردەمی پاشای ڕۆم، ڕۆمەکان چوون بۆ میسری کۆن و ئەو شوێنانەی دەکەوتنە سەر دەریای سپی، کە بۆ کشتوکاڵ کردن بەکەڵک بوون، داگیریان دەکردن. واتە ئەم شوێنانەیان بۆ بەرژەوەندی خەڵکی خۆیان بەکار دەهێنا. ئەم شوێنەش دەبوو بە کۆڵۆنی ڕۆم.
بەڵام دیرۆکی سەر هەڵدانی کۆڵۆنیالیزمی (داگیرکەری) بۆ ساڵی 1492 دەگەڕێتەوە، کاتێک کۆڵۆمبۆس وڵاتی ئەمەریکا دەدۆزێتەوە. دواتر ئیسپانیا دەست بە داگیرکردنی ئەمەریکا دەکات و دەیکات بە کۆڵۆنی خۆی. هەڵبەت کۆڵۆنیالیزم لە سەرەتادا پەلهاوێشتنی سنوردار بووە، بەڵام لە سالی 1800 تا شەڕی دووەمی جیهانی کۆڵۆنیالیزم بەرفراوانی زۆری بەخۆیەوە بینی، بەتایبەتی لەلایەن وڵاتە ئەورووپیەکانەوە. ئەمەیش وایکرد کە داگیرکەری ببێت بەهۆی درووست بوونی ململانێ لەنێوان وڵاتە داگیرکەرەکاندا، چونکە هەریەک لە وڵاتە داگیرکەرەکان هەوڵیاندەدا وڵاتێک بکەن بە کۆڵۆنی خۆیان کە خاوەن سەرچاوەیەکی سروشی زۆربێت، لە هەمانکاتیشدا بازارێکی باش بێت بۆ ئەوەی بەرهەمەکانیان تێدا ساغ بکەنەوە.
وڵاتە کۆڵۆنیالیستەکان هەریەکەیان هزری تایبەت بەخۆیان هەبوو، بۆ نموونە بریتانیا و فەڕەنسە، کە دوو وڵاتی گەورەی کۆڵۆنیالیزم بوون، بەڵام لەشێوازی بەرێوەبردنی وڵاتە ژێردەستەکانیاندا لە یەکتردا جیاواز بوون؛ فەڕەنسە کاتێک وڵاتێکی دەکرد بە کۆڵۆنی خۆی هەموو کولتووری خۆی بۆ ئەو وڵاتە دەهێنا و ڕاستەوخۆیش بە خۆی حکومی دەکرد و هەموو بڕیارە گرنگەکانیش لە فەڕەنسە دەردەچوون. بەڵام بریتانیا بە پێچەوانەی فەڕەنسە بەشێوەیەکی ناراستەوخۆ حوکمرانی وڵاتە ژێردەستەکانی خۆی دەکرد.
هەڵبەتە بۆ ئەوەی وڵاتە ئەوروپیەکان دەست بکەن بە داگیرکەری زۆر هۆکاری ڕێگەخۆشکەر هەبوون، یەکێک لەو هۆکارانەش ڕیفۆڕمی ئایینی لە ئەوروپا بوو، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دەستەڵات لە کلێسا و پیاوانی ئایینی وەربگیردرێتەوە و کێشە و دەستەڵاتی ئایین لە ئەوروپادا نەمێنێن. لە لایەکی تریشەوە ڕێکەوتنامەی فێستفالیا (ریکەوتنامەی ئاشتی) لە ئەوروپادا، کۆتایی بە جەنگی سی ساڵەی ئەوروپا هێنا. بە نەمانی ئەم گرفتانەش لە ئەوروپادا، وڵاتە ئەوروپییەکان کەوتنە بیرکردنەوە لە کێشەکانی خۆیان، یەکێکیش لە کێشەکان ئەوەبوو کە چۆن بتوانن پێداویستیەکان بۆ وڵاتەکانیان دابین بکەن، بەتایبەتی سەرچاوە سرووشتییەکان. باشترین ڕێگە چارەش بۆ ئەم کێشەیە، دۆزینەوەی بازاڕێک بوو لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان، کە بەرهەمەکانیان تێدا ساغ بکەنەوە. هەروەها پێشکەوتنی پێشەسازییی لە 1800 دا، هۆکاریکی تر بوو بۆ داگیرکەری، بەتایبەتی پێشکەوتنی پێشەسازیی لە بواری گواستنەوە و سەربازیدا، لە لایەنی گواستنەوەش بەتایبەتی گواستنەوەی بە ڕێگەی ئاوەوە، کە بووە هۆی ئەوەی بە ئاسانی و بە خێرای دەستیان بگاتە وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست و ئەفریقا، ئەمەش کرداری داگیرکەری خیراتر کرد. هەروا پەرەسەندنی پێشەسازیی سەربازی لە ئەوروپادا، بەتایبەتی چەک و تەقەمەنی، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ئەوروپاییەکان زاڵبن بەسەر نەتەوەکانی تر. لەپاڵ ئەم هۆکارانەشدا، هۆکاریکی تیش هەبوو، ئەویش تێگەیشتن و بیرکردنەوەی بیرمەندانی سەردەمی ڕۆشەنگەریی بوو بۆ نەتەوەکانی غەیرە ئەوروپی، کە پێیان وابوو ئەو نەتەوانە نەتەوەیەکی نزمن و خاوەن هیچ شارستانیەک نین، بۆیە پێویستە ئەوروپیەکان شارستانییەتی خۆیان بۆ بگوازنەوە. ئەم بیرکردنەوەی ڕۆشەنبیرانی ئەوروپا، شەرعیەتی داگیرکەری بە وڵاتە کۆڵۆنیالیستەکانی ئەوروپییەکان دا، لەم ڕێگەیەوەش کولتوور و زمانی خۆیان بەسەر نەتەوە غەیرە ئەوروپییەکاندا بسەپێنن.
بەمجۆرە کۆڵۆنیالیزم لە سەتەی نۆزدەوە تا دەگاتە شەڕی یەکەم و دووەمی جیهانی، بە تایبەتیش هەردوو وڵاتی بریتانیا و فەڕەنسە سەتا نەوەتی جیهانی داگیرکرد.
مێژووی کۆتایی هاتنی کۆڵۆنیالیزم خۆی لە دوو قۆناغی جیاواز دەبینێتەوە. قۆناغی یەکەم: بۆ سەرەتای ساڵی 1800 دەگەرێتەوە، کاتێک ئەمەریکای باکوور و ئەمەریکای ڵاتین خۆیان لەژێر دەستی کۆڵۆنیالیزمی بریتانیا، پۆرتوگاڵ و ئیسپانیادا ڕزگار کرد. لەم قۆناغەدا نەتەوە ژێردەستەکان لەدژی ئەو خەڵکە بە ڕەچەڵەک ئەوروپیانە ڕاپەڕین کە لە وڵاتەکەیاندا نیشتەجێ بوون. قۆناغی دووەمی لەناو چوونی کۆڵۆنیالیزمش دەگەرێتەوە بۆ دوای شەری دووەمی جیهانی، یەکەم وڵاتیش لەم قۆناغەدا لە کۆڵۆنیالیزم ڕزگاری بوو وڵاتی هیند بوو لە ساڵی 1947دا.
هەڵبەتە ڕزگاربوون لە دەستی کۆڵۆنیالیزمدا شتێکی وا ئاسان نەبوو، بەڵکوو نەتەوەکانی ژێردەست بۆ ئەوەی ئازادی بەدەست بهێنن بەرخودان و قوربانی زۆریان دا، هەروا دوای ڕزگار بوونشیان کاریگەری کۆڵۆنیالیزمیان بەسەرەوە جێمابوو، بەتایبەتی لە لایەنی کولتوورییەوە، بۆ نموونە، کاریگەری فەڕەنسییەکان تاکوو ئیستەش بەسەر کولتوور و زمانی وڵاتانی وەک تونس و مەغەریب و جەزائیریەکانەوە ماوە، بەتایبەتی لەلایەنی زمانەوە، چونکە لە ئێستەشدا زۆرێک لە وشە فەرەنسیەکان تێکەڵ بە زمانی جەزائیری بوونە و بوون بە بەشێک لە زمانیان. لە هەمان کاتیشدا زۆریک لەو وڵاتانەی لە کۆڵۆنیالیزم ڕزگاریان بووبووو توشی کێشە و مڵملانێی ناوەخۆی هاتبوون، ئەمەیش بەهۆی بوونی ململانێ لە نێوان گروپە جیاوازەکانی ئەو نەتەوەیەدا. سەرئەنجام ئەم ململانێییە سەری کێشا بۆ شەڕی ناوەخۆ، وەک ئەوەی لە هیندستاندا ڕوویدا، کە لە ئەنجامدا هیندستان بەسەر سێ وڵاتدا دابەش بوو. سەرەڕایی ئەوەی زۆریک لە نەتەوە ژێردەستەکان لە کۆڵۆنیالیزم ڕزگاریان بوو، بەتایبەتی ئەو نەتەوانەی بووبووون بە کۆڵۆنی وڵاتانی ئەوروپایی، بەڵام ئەو نەتەوانەی کەوتبوونەتە نێودەوڵەتی سنووری نوێوە، وەک ولاتانی ئێران، تورکیا، ئێڕاق، مەغەریب و … تاد، هەر وەکوو خۆیان بە ژێردەستەی ماونەتەوە. کوردستانیش یەکێکە لەو وڵاتانە کە لەلایان سێ نەتەوەی تورک، فارس وعرەب بە کۆڵۆنی کراوە و تاکوو ئیستەیش هەر بە داگیرکراوی ماوەتەوە. هۆکاری ئەوەش کە کوردستان داگیرکراوە و بووەتە جیگای چاوتێبرینی دوژمنان بۆ چەند فاکتەرێک دەگەرێتەوە، یەکێک لەو فاکتەرانەش جیوپۆڵتیکییە. واتە ئەو شوێنەی کە کوردستانی لێی هەڵکەوتووە ناوچەیەکی شاخاوییە. ناوچەی شاخاویش لە ڕووی تەناهی و سەربازیەوە گرنگی خۆی هەیە. بۆیە وڵاتانی داگیرکەر کوردستان بە مەترسی دەبینن بۆ خۆیان، بەتایبەتی ئەوانەی وڵاتەکانیان دەشتاییە، چونکە ناوچەی شاخاوی زاڵە بەسەر ناوچە دەشتاییەکاندا. فاکتەرێکی تریش بریتییە لە ئاو، چونکە هەموو سەرچاوە ئاوییەکان دەگەرێنەوە سەر ئاوی چیاکان، واتە سەرچاوەی ئاویان کوردستانە. هەروەها لایەنێکی تریشی بەهۆی بوونی سەرچاوە سرووشتیەکانە، بەتایبەتی نەوت. خاکی کوردستان خاوەن نەوتێکی زۆرە. هەر کاتێک کوردستان سەربەخۆبێت، ئەوا ئەم سەرچاوەیە لەدەستی داگیرکەردا نامێنیت. جگە لە نەوتیش، خاوەن زێر و یورانیومە لە هەورەماندا، تاکوو ئیستەیش لە لایەن داگیرکەرانەوە بە تاڵان دەبردرێت. هەروەها کوردستان بۆ وڵاتانی داگیرکەر بووەتە بازاریکی بەکاربەر و بەرهەمەکانیان تێدا ساغ دەکەنەوە. لەڕووی هێزی کاری جەستەییەوەشدا بە نرخیکی زۆر هەرزان بۆ ئەو وڵاتانە دابین دەکرێن و تاکی کورد دەچەوسێنرێتەوە، کە ئەمەش لایەنێکی تری چەوسانەوەیە. بەهۆی ئەو فاکتەرانەی سەرەوەیە کە خاکی کوردستان بووەتە جیی چاوتێبرین و تەماحی داگیرکاران، کە تاکوو ئێستەش بە ژێردەستی ماوەتەوە.
زۆرن ئەو وڵاتانەی بە کۆڵۆنی کراون، بەڵام ئەوەی من لەم وتارەمدا مەبەستمە، کوردستانە. هەوڵدەدەم بە سوود وەرگرتن لە ڕوانگەی تیۆری ئەلبێرت میمیەوە بە کۆڵۆنیکردنی کوردستان شرۆڤە بکەم. هەڵبەتە ئەلبێرت میمی لە 1920 دا لە وڵاتی تونسی ژێر دەستەڵاتی فەڕەنسیەکان لە خێزانێکی جوولەکەدا لەدایک بووە. میمی فەلسەفەی خویندووە. لە سەردەمی نازیەکاندا کاتێک باکووری ئەفریقا داگیر کرابوو، زیندانی کرا، بەڵام دواتر بۆ فەڕەنسە هەڵهات. دوای ئەوەی وڵاتی تونس لەژێردەستی ڕزگاری دەبێت، دەگەرێتەوە بۆ وڵاتی توونس، بەڵام لەبەر ئەوەی میمی جوولەکەیە، هیچ پێگە و جێگەیەکی نابێتەوە لە کۆمەڵگەی تونسیدا، چونکە کۆمەڵگەی تونسی کۆمەڵگەیەکی موسلمانە. بۆیە بریاردەدات بگەرێتەوە فەڕەنسە. میمی ڕۆماننووس و چیرۆکنووس بوو، خاوەنی پەڕتووکێکی تیوری جیهانییە بە ناوی “رووخساری داگیرکەر”، کە لە سالی 1975 دا نووسیوویەتی و باسی کۆڵۆنیالیزم دەکات.
میمی لە پەرتوکی “روخساری داگیرکەر”دا دەڵێت: کۆڵۆنیالیزم دەڕوات وڵاتێک داگیر دەکات کە پەیوەندییەکی نایەکسانیان لەنێواندا هەیە. واتە داگییرکەر خاوەن چەک و دەستەلاتێکی بەهێزە لەبەرانبەر وڵاتی داگیرکراودا.
ئەگەر بڕوانیینە کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا، ئەوا دەبینین کە داگیرکەرانی کوردستان لە ڕووی هێز و دەستەلاتەوە زۆر لە کوردستان بەهێز تر بوون، چونکە داگیرکەرانی کوردستان خاوەنی سوپای سەربازی، چەک و تەقەمەنی پێشکەوتوو بوون، کەچی کوردستان لە بەرانبەر ئەم هێزانەدا نە خاوەن هێزێکی ڕێکخراو، نە خاوەن چەک و تفاقی پێشکەوتوو نەبوو، کە لە بەرانبەر داگیرکەر بجەنگێت و بەرگری لەخۆی بکات. بەهۆی نابەرانبەری هێز، وڵاتانی داگیرکەر توانیان کوردستان بکەن بە کۆڵۆنی خۆیان.
هەروا میمی دەلیت: ئەوروپیەکان پێیان وایە ئەوان کولتوورو و شارستانیەتێکی پێشکەوتووتریان هەیە لە نەتەوەکانی غیرە ئەوروپی، بۆنموونە لەلایەن ئەوروپیەکانەوە پییان وابوو ڕەشپێستەکانی ئەفریقیا خاوەن هیچ شارستانیەک نییە و تاکەکانیان خاوەن مێشکێکی تاریکن، بۆیە ئەوروپیەکان پێویستە شارستانی خۆیان بۆ ئەم نەتەوانە بگوازنەوە. داگیرکەرەکانی کوردستانیش هەمان ڕوانینیان بۆ نەتەوەی کورد هەبوو، کە پییان وابوو کورد خاوەن شارستانیی نییە و نەتەوەیەکی نزمە و بەجاویکی سووک سەیریان دەکردن، تەنانەت نکۆلیشیان لە بوونی دەکرد. ئەمەش بەو واتایە دێت کە ئەو سیستەمە کۆڵۆنیالیستیەی کە لەلایەن داگیرکەرانی کوردستان دامەزراوە زۆر خراپترە لە کۆڵۆنیالیزمی کلاسیک، بۆ نموونە، تورک دەڵێت: ئێمە کوردمان نییە. بەڵکوو ئەوانە تورکی چیایین، کە لە گەڵ تورکی شارستانی جیاوازییان هەیە. ئەم سیاسەتەش بووەتە هۆی داڕمان و کەوتنی کەسایەتی کورد. ئەمەش بەو واتایە دێت کە کوردستان نەک هەر کۆڵۆنییە، بەڵکوو لە کۆڵۆنی خراپتریشە.
لە هەمان کاتدا میمی دەڵیت: داگیرکەر خاوەن ئیمتیازە، بەڵام داگیرکراو کۆمەڵێک مافی لی زەوتکراوە و ناچارە ئەم دۆخەش قبوول بکات. هەروا کۆڵۆنیالیستەکان پێمان دەڵێن، ئیمە هیچ ئیمتیازاتێکمان نییە و هاوشێوەی یەکین، وا خۆیان پێشان دەدەن کە هاتوون خزمەتی وڵاتێک بکەن و ئاوەدانی بکەنەوە، وەک دروستکردنی ڕێگەوبان، نەخۆشخانە، قۆتابخانە…تاد.
بۆ نموونە جەزائیر کە کۆڵۆنی فەڕەنسە بوو، هەروا هیندستانیش کۆڵۆنی بریتانیا بوو، ئەو وڵاتە داگیرکەرانە خۆیان بە فریاتڕەسی ئەوان پیشان دەدا، کە گوایە هاتوون لەم دۆخە بەربەرییە ڕزگاریان بکەن، بەڵام لەپاڵ ئەمەدا سەروەت و سامانی ئەو وڵاتانەیان بەتاڵان دەبرد و خەڵکشیان دەچەوساندەوە و سوکایەتیشان پێدەکردن.
لێ ئەوەی لێرەدا جیاوازە لە داگیرکەرانی کوردستان، ئەوەبوو کە کۆڵۆنیالیستی ئەوروپی لەپاڵ چەوساندنەوەی ئابوورییەوە، هەڵسان بە دروستکردنی ڕێگاوبان، نەخۆشخانە و قوتابخانە…تاد، هەروەها بوون بە خاوەنی بیروکراسی سپی، واتە چۆن بە شێوەکی شیاو وڵات بەرێوە بەرن. بەڵام ئەگەر بێت و سەیری کۆڵۆنیالیزم لە کوردستاندا بکەین، ئەوا داگیرکەران نەک تەنێ ڕێگەوبان، نەخۆشخانە و قوتابخانە…تاد، دروست نەکرد، بەڵکوو هەڵسان بە ڕووخاندن و دەربەدەرکردنی کورد لە زێدی خۆیان و گوند و شارەکانیشان وێران و سووتاند. لەوەش زیاتر. نەخۆشخانە و قوتابخانەکانیانشیان تێکدان، هۆکاری ئەمەش تەنیا ئەوەبوو تاکی کورد لە دۆخی قەتیسماندا بهێڵنەوە و نە هێڵن زیاتر پێش بکەون.
هەروا میمی پێی وایە لەلایەن وڵاتە کۆڵۆنیالیستەکانەوە سوکایەتی بە کولتوور و هونەری داگیرکراو دەکرێت و هەوڵدەدرێت ناسنامەی داگیرکراو بشێوێنرێت. بۆ نموونە دەڵێن موسیقای داگیرکراو بە دەنگی پشیلە دەچێت و نیگارکێشانیان وەک ئاوی زار وایە. هەروا میمی باسی ئەوە دەکات ئەگەر سیفەتێکی باش لەنێو داگیرکراودا هەبێت، ئەوا لە لایەن کۆڵۆنیالیستەکانەوە بەسووک سەیردەکرێت. هەروەک داگیرکەر مێژووی داگیرکراو دەشێوێنێت.
گەورەترین هەوڵ و تەقەڵای داگیرکەرانی کورد ئەوە بووە کە کولتوور و ناسنامەی کورد بسڕنەوە و سووکایەتی بە پیرۆزییەکانی بکەن و تاکی کورد ناچار بکەن واز لە ناسنامە و کەسایەتی خۆی بهێنێت. هەروا هەوڵ دەدەن کولتووری خۆیان بکەن بە جێگرەوەی کولتووری کوردی، بۆ ئەمەش بە چاوێکی سووک سەیری کولتوور و سیفاتە باشەکانی کورد دەکەن، بۆ ئەوەی لەم ڕێگەیەوە تاکی کورد شەرم لە ناسنامەی خۆی بکات و خۆی بەکەم بزانێت لەبەرانبەر کولتووری داگیرکەردا، تاکی کوردیش بۆ ئەوەی خۆی لەو بەکەم زانین و نەنگییە ڕزگار بکات، واز لە ناسنامەی خۆی دەهێنێت و ناسنامەی داگیرکەر قبووڵ دەکات. هەروا لە لایەکی تریشەوە داگیرکەرانی کورد هەوڵیانداوە مێژووی کورد چەواشەبکەن و بە پێی بەرژەوەندی خۆیان بینووسنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی داگیرکەر دەستەلاتی هەیە بەسەر نەتەوەی ژێر دەستدا، واتە داگیرکەر قەڵەم بەدەستە. هەر بۆیەش کاتی سەیری مێژووی داگیرکەر دەکەین ئەوا دەبینین مێژوویان لە بەرژەوەندی خۆیاندا نووسیوەتەوە، بۆ نموونە لە باشووری کوردستاندا، هێزی پێشمەرگە بۆ بەرگریکردن لەخۆیان پەنایان دەبردە چیاکان و لە چیاکانەوە خەباتییان دەکرد بۆ ڕزگاری، بەڵام سەدام حسێن بە پێشمەرگەی دەگوت “تێکدەرەکانی چیا”، واتە لە ڕوانگەی دەگیرکەرەوە هەرکەسیک چووبا چیاکان “تێکدەر بوو”، داگیرکەر نەی دەگوت پێشمەرگە بۆ پارێزگاری لە خوی چووەتە چیاکان، ئەمەش ئەوە دەگەینێت کاتێک داگیرکەر مێژووی دەنووسییەوە بە پێی بەرژەوەندی خۆی دەنووسێتەوە و مێژووی داگیرکراو دەشێوێنێت، واتە مێژوو بە دژی چینی ژێردەستە دەبێت.
لە ڕوانگەی میمیەوە ئەو هۆکارەی لەپشت ئەو سیستەمەوەیە ئابوورییە. واتە ئەو وڵاتانەی لە لایەن کۆڵۆنیالیزمەوە داگیرکراون، لە لایەنی ئابووریەوە دەچەوسێنرێنەوە و سەروەت و سامانیان بەتاڵان دەبردرێت. هەروەها ئەو بەرهەمانەی کۆڵۆنیالیست بۆ وڵاتی داگیرکراو دەهێنێت بەرهەمی پێشەسازیییە. ئەم بەرهەمانەش بە نرخێکی زۆر گران بە وڵاتی داگیرکەر دەدات، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتە کۆڵۆنیالیزمەکان بەردەوام دەولەمەند ببن، وە لەبەرانبەریشدا وڵاتە داگیرکراوەکان هەژارترببن.
داگیرکەرانی کوردستان دەستیان بەسەر بازاڕ، ئابووری و سەرچاوە سرووشتیەکانی کوردستانی داگرتووە و بەتالان دەیبەن، لە هەمانکاتیشدا کوردستانیان کردووە بە بازاڕیک کە بەرهەمەکانیان تێدا ساغ بکەنەوە و بە نرخێکی زۆر گران پێیان بفرۆشن. هەروا نایەڵن ناوچە کوردییەکان بە پێشەسازیی ببن و بەرەو بە پێشەسازیی بوون هەنگاو هەڵبڕن، چونکە بە پێشەسازیی بوونی کوردستان دەبێتە هۆی ئەوەی خۆی بەرهەم بۆخۆی دابین بکات، پێویستی بە بەرهەمی بیانی نەمێنێت. بەمەش کوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بەهێز دەبێت، لە لایەکی تریشەوە هیچ بازارێک بۆ بەرهەمی داگیرکەر و بیانی لە نێو بازارەکانی کوردستاندا نامینێت، کە بتوانن بەرهەمەکانیان تێدا ساغ بکەنەوە. ئەم بەربەست دروستکردنەش بووتە هۆی ئەوەی کوردستان لەرووی ئابوورییەوە پەڕە نەسەنێت و بە هەژاری بمێنێتەوە، لە بەرانبەریشدا وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان ڕۆژ بەرۆژ لەرووی ئابوورییەوە پەرەدەسەنێن و دەوڵەمەند تر دەبن لەسەر حیسابی کورد. بۆیە وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستان لەم ڕووەوە بەردەوام بەربەست بۆ کوردستان دروست دەکەن و نایەڵن کوردستان بە پێشەسازیی ببێت، چونکە بە پێشەسازییبوونی کوردستان بە زیانی ئەوانە.
هەروەها ئەلبێرت میمی لە پەڕتووکی “روخساری داگیرکەردا” ڕەخنە لە داگیرکراو دەگرێت، کە پیی وایە ئەو کەسانەی کە لە دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان کاردەکەن و لە ڕەگەزی داگیرکراون، خزمەت بە سیستەمی کۆڵۆنیالیزم دەکەن، لە هەمان کاتیشدا پێی وایە کاتێک داگیرکەر دێت وڵاتێک داگیردەکات، ئەوا ناتوانێت بەبێ زانیاری لەم کۆمەڵگەیە ئەم سیستەمە دابمەزرێنێت، بەڵکوو بۆ ئەم مەبەستە خەڵکی وڵاتی داگیرکراو دەبێت بە هاوکار و چاوساخی داگیرکەر.
زۆرێک لە تاکەکانی کوردیش هەر وەک تاکی نەتەوەکانی تر، بەهۆی نەبوونی هۆشیاری نەتەوایەتی و بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان بوون بە لایەنگر و چاوساخی داگیرکەر، بەهاوکارییان توانیان زۆر ئاسانتر و خێراتر کوردستان بکەن بەژێر دەستەی خۆیان. لەدوای ئەوەش کە کوردستان بوو بە ژێردەستە، ئەوا داگیرکەران بۆ هەڵسوڕاندنی کاروبارەکانیان، سوودیان لەو کوردانە بینی کە سۆزیان بۆ داگیر کەر هەبوو، هەروەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان ئامادە بوون خیانەت لە خاک و نەتەوەکەیان بکەن و ببن بە خزمەتکاری داگیرکەر، ئەویش لەریگەی دامەزراندنیان لە دامەزراوەی مەدەنی و سەربازیدا، بەتایبەتی لە لایەنی سەربازیدا کە لە ڕێگەی دروستکردنی گروپی چەکدار لەژێر ناوی جیاوازەوە، وەک گاردی ڵادێی لە تورکیا و جاش لە پارچەکانی تری کوردستاندا. ئەم گروپە چەکدارانەش خۆیان لە کوردە بەکرێ گیراوەکان دەبینیەوە، کە ڕاستەوخۆ لەلایەن داگیرکەرانەوە سەرپەرشتی دەکران و بۆ مەرامەکانیان بەکاریان دەهێنان، بەتایبەتی لێدان و سەرکوتکردنی بزووتنەوە ڕزگاریخوازەکانی کوردستان، ئەم چەکدارە بەکرێ گیراوانە، هاوشانی سوپای داگیرکەر، دژی بزاڤە شۆڕشگێریەکانی کورد شەڕیان دەکرد و خۆیان بە بەشێک لە داگیرکەر دەبینی.
هەرچەندە لە ئێستەشدا داگیرکەری لە دنیادا بەردەوامە، بەڵام بە شێوازێکیتر بڕەو بەو داگیرکەرییە دەدرێت، کە شێوازێکە دوورە لە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی، بەڵکوو سوود بینینە لە هێزی نەرم بۆ داگیرکەری. هەڵبەتە داگیرکەری بە هێزی نەرم لە ڕێگەی کولتووری، دەرفەتی خوێندن (Scholarship)، خوێندنگە، قەرزی بانکی، مێدیا و…تاد دەکرێت، سەرەڕای ئەمانەش ئێستەش لە کوردستاندا هیزی سەربازی لەبەرانبەریدا بەکاردەهێنرێت. لەپاڵ هێزی سەربازیشەوە سود لە هێزی نەرم وەردەگیرێت بۆ برەودان بە داگیرکەری، چونکە داگیرکەری بەهێزی نەرم زۆر کاریگەرترە بە بەراورد بە هێزی سەربازیی، بەتایبەتی داگیرکەری لەڕێگەی کولتووریەوە، چونکە داگیرکەری کولتووری خۆی وەک کولتوورێکی باڵاپیێشاندەدات بەسەر نەتەوەیەکدا کە لەرووی بونیادی کولتووریەوە لاوازە یان گەشەی نەسەندووە. یاخوود بنەمای ڕۆشەنبیری لەو ناوچەیەدا لاوازە. هەربۆیەش هەوڵدەدات کولتووری خۆیان وەکوو چوارچێوەیەکی باڵا بەسەر ئەو کولتوورەدا بسەپێنن، تەنانەت داگیرکراو لە دەرەنجامی هەژاری لایەنی ڕۆشنبیری و فکری بێ ئەوەی هەستیش بەخۆی بکات لاسایی ئەو کولتوورە دەکاتەوە و دەبێت بەشێک لێی. لە کوردستانێشدا داگیرکەران هەوڵیانداوە لە ڕێگەی داگیرکەری کولتووریەوە کوردستان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە، ئەویش لەڕێگەی پێدانی کورسی خویندنی(سکۆلەرشیپ) بێبەرانبەر بە خوێنکارە کوردەکان، کە ئەمەش یەکێکە لەو ڕێگەیانەی کە داگیرکەر بەکاریاندێنێت بۆ گواستنەوەی کولتوورەکەیان، کەچی لە هەمانکاتدا واپیشاندەدات دەیەوێت لەڕووی زانستیەوە هاوکاری پێشکەش بکات. هەروەها لەرێگەی ڕیکڵام و درماکانیانەوە توانیویانە شوین بۆ کولتووری خۆیان لە کۆمەڵگەی کوردیدا بکەنەوە. لە لایەکی تریشەوە داگیرکاران لە ڕێگەی کردنەوەی خوێندنگەکانیان لە کوردستاندا، توانیویانە خویندکارە کوردەکان ئاشنا بە کولتووری خۆیان بکەن و وای پیشانبدەن کە کولتوورەکەیان زۆر باڵاتر و بەرزترە لە کولتوورەکەیان(کولتووری کوردی)، ئەمەش وای کردووە تاکی کوورد کولتووری داگیرکەر وەکوو کولتووریکی باڵاتر و بەرزتر لە کولتوری خۆی ببینێت و لاسایی بکاتەوە.
هەرچەندە هۆکارگەلی زۆر هەن کە کورد بە ژێر دەستەیی دەهێڵنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هۆکارێک کە کاریگەرییەکی ڕەنگبێت بەئەندازەی هێزی وڵاتە داگیرکارەکان بێت ئەوەیە، کە کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی خێڵەکییە و نەیتوانیوە بۆ کۆمەڵگەیەکی مۆدێرن هەنگاوبنیت. کۆمەڵگەی خێڵەکی لەسەر بنەمای خزم و خوێنیە و جیاوازی بنچییەنەیان زۆرە لەگەڵ یەکتریدا، ئەم جیاوازیانەش وایکردووە بەردەوام خێڵە کوردییەکان ڵەگەڵ یەکتردا ناتەبابن و نەتوانن یەک بگرن و دژ بە داگیرکەر بجەنگن، هەر بۆیەش لە بەرانبەر داگیرکەردا لاوازن. ئەمەش وا دەکات کە وڵاتە داگیرکەرەکان ئاسانتر بتوانن ناکۆکی ناوەخۆ درووست بکەن و پڕۆسەی داگیرکردنەکانیشیان ئاسانتر بێت.
سایکۆلۆژیەتی کورد چونکە لە سەربنەمای ناکۆکی ناوخۆ بەردەوام لە ململانێدایە بۆیە، کاتێک لایەنێک دەبینن لایەنێکیتر بەهێزترە لەخۆی، ئەوا ئەو بەهێزیەی بە مەترسی دەبینی بۆ سەر خۆی، بۆیە زۆرجار لایەنێک بۆ زاڵبوون بەسەر لایەنێکیتردا، گەڕاوەتەوە بۆ باوەشی داگیرکەر و داوای هاوکاری لێکردووە بۆ سەرکوتکردن و لاوازکردنی بەرانبەرەکەی، هەر بەم هۆیەشەوە هەڵ بۆ داگیرکەران ڕەخسا بۆ دەست گەیشتن بە نێو کوردستان و نانەوی دووبەرەکی و ملمڵانێ لەنێو لایەنە کوردییەکاندا، بۆئەوەی یەکتری لاواز بکەن و کاتیان نەبێت بیر لە ڕزگارکردنی نەتەوەکەیان بکەنەوە، چونکە لاواز بوونی کورد لە قازانجی داگیرکەرانی کوردستاندایە.
کورد بۆ ئەوەی لەو گرێ بەکۆڵۆنیکراوە ڕزگاری ببێت، ئەوا پێویستە کار بۆ دانانی سیستەمێکی پەروەردەیی ڕێکوپێک بکرێت، بۆ ئەوەی نەوەیەک پەروەردە بکات کە هەستی خۆشەویستیی بۆ نەتەوەکەی هەبێت، ئەمەش وادەکات کە ئەم نەوەیە خاوەن کەسایەتییەکی بەهێز بێت، لەچوارچێوەی ئەو فەلسەفە پەروەردەیییەی کە بۆ تاکەکانی دادەنێت. چونکە بیرکردنەوەی کورد بەدرێژایی مێژوو لە بازنەی نەریت و بنەمای خێڵەکییدا ماوەتەوە، ئەمەش بووەتە گرێکوێرە لەبەردەم نەتەوەسازیی و پڕۆسەی بە نەتەوەبوونی کورددا. بەواتایەکی تر کۆمەڵگەی کوردیی کۆمەڵگەیەکی خێلەکییە، ئەمەش وایکردووە تاکی کورد ئینتیمای بۆ خێڵ لە نەتەوەکەی زیاتر بێت.
هەر سیستەمی پەروەردەیە کەوادەکات تاکی کورد لەو هەستە خێڵەکییە ڕزگاری بێت، هەر بۆیە پێویستە لەڕێگەی سیستەمی پەروەردەوە، نەوەیەک دروستبکرێت کە خاوەنی بیرکردنەوەیەک بێت لە پانتاییەکی گەورەتردا، کە ئینتیما و خۆشەویستی بۆ نەتەوەکەی زیاتر بێت و نەتەوەکەی لەپێش هەموو شتێکی تردابێت. لە لایەکی تریشەوە فەراهەمکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ توێژی ڕووناکبیر لە کۆمەڵگەدا، کە وابکات ئەم توێژە ئازادانە هەنگاوی جددی بنێن لە هۆشیارکردنەوەی تاک لەمەڕ بە کۆڵۆنیاڵبوونی کۆمەڵگەکەی و هەوڵبداتن نەتەوەکەی وەکوو نەتەوەیەکی باڵاتر پێشان بدات، یاخوود وەکوو نەتەوەیەک کە خاوەن مێژوو و شارستانییەتێکی کۆنە. بەڵام ئەگەر ژینگەیەکی لەبار بۆ توێژی ڕووناکبیر فەراهەم نەکریت، ئەوا ئەرکی ڕووناکبیر لە کۆمەڵگەدا بەرەو سستی دەچێت و کۆمەڵگە لەڕووی ڕووناکبیرییەوە دوا دەکەوێت.
هەروەها پێویستە کورد سوود لەو هەموو شکستانە وەربگرێت کە بە درێژایی مێژوو پێیدا تێپەریوە، وە دواتر ئەو قەیرانانە بکاتە بیرکردنەوەیەکی تایبەت بە کورد بوون، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو پاشخانە قەیرانانە بکاتە ئەزموونێک لە داهێنانی نەتەوەکەیدا، نەوەک لەسەر ئەو ئەزموونانە بەردەوام بێت، چونکە ئەوەی لە ئێستادا لە کوردستان دەبیندرێت هەمان ئەزموون و هەڵەکانی پێشوون دووبارەیان دەکاتەوە. سەرباری ئەمانە پێویستە کار لەسەر سایکۆلۆژیای کورد لە بەرانبەر کەسی بێگانەدا بکرێت، بۆ ئەوەی سایکۆلۆژییەکی بەهێز بۆ تاکی کورد دابمەزرێت، چونکە بەدرێژایی مێژووی کورد تاکوو نەوەتەکانیش ئەوەی حوکمی کوردی کردووە ئەوانەبوون کە لە دەرەوەی کوردا بوون. واتە کورد نەبوون، بۆیە بە درێژایی مێژوو لە مێنتالییەت و فکری کورددا وا پێشاندراوە، کە ئەوەی لە دەرەوەی کورددایە خاوەن پێگەیەکی بەهێز، کولتوورێکی باڵا و سەروەرە و بۆیە دەبێت ڕەنجبەری ئەوان بێت، یاخود وەکوو کۆیلەیان مامەڵە بکات. هەربۆیە کاتێک کورد توانی ئایدیای کوردیی لەبەرانبەر نەتەوەکانی دیکەدا بگۆڕێت، ئەودەم کورد دەتوانێت لە ڕووی کەسایەتییەوە خۆی لەبەرانبەر ئەوانیتر کەمتر نەبینێت. ئەمانەش دەبنە هۆی بناغەیەکی پتە و بەهێز بۆ ڕزگاربوون لە ژێردەستیی. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 433 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردڕاوم - 10-08-2021
Bağlantılı yazılar: 2
Yayın tarihi: 10-08-2021 (3 Yıl)
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Siyasi
İçerik Kategorisi: Felsefe
İçerik Kategorisi: Sözlük
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 96%
96%
Bu başlık Humam Tahir tarafından 24-11-2022 kaydedildi
Bu makale ( Ziryan Serçînari ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Bu başlık en son Rojgar Kerkuki tarafından 07-04-2024 tarihinde Düzenlendi
Başlık Adresi
Bu başlık 433 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
17. Yüzyılın Sonlarından İtibaren Kürd Aşiretlerin Mecburi İskânı
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Kemal Astare
Biyografi
AHMET KARDAM
Kısa tanım
Hamidiye Alayları ve Kürdler
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
İbrahim Küreken
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Vedat Türkali
Kütüphane
GEZİ İSYANI
Kısa tanım
“ÇOĞUNLUK İKTİDARI VE AZINLIK DİRENİŞİ: TÜRKİYE’DE KÜRTÇE DİL HAKKI” Milliyetçiliğe karşı dönüştürücü direniş Söyleşi
Kısa tanım
Süleymaniye'de tarihi keşif: Lolo Krallığına ait saray kalıntıları bulundu
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI 'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI

Gerçek
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI \'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
19-05-2024
Sara Kamele
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI \'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Kütüphane
Dersim Alevi Halk Dindarlığında Xızır’ın Tanrılaştırılması ve Bunun Zerdüşti Kökleri Üzerine
20-05-2024
Sara Kamele
Dersim Alevi Halk Dindarlığında Xızır’ın Tanrılaştırılması ve Bunun Zerdüşti Kökleri Üzerine
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Nesrin Uçarlar
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
GEZİ İSYANI
Yeni başlık
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
GEZİ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI
01-06-2024
Sara Kamele
Biyografi
Nesrin Uçarlar
01-06-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
20-05-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  518,790
Resim 105,979
Kitap PDF 19,359
İlgili Dosyalar 97,469
Video 1,396
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Resim ve tanım
1905 Mardin
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
17. Yüzyılın Sonlarından İtibaren Kürd Aşiretlerin Mecburi İskânı
Kütüphane
Koçgiri İsyanı Sosyo-tarihsel Bir Analiz
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
Kemal Astare
Biyografi
AHMET KARDAM
Kısa tanım
Hamidiye Alayları ve Kürdler
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Biyografi
İbrahim Küreken
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Biyografi
Reşan Çeliker
Biyografi
Nesrin Uçarlar
Biyografi
Vedat Türkali
Kütüphane
GEZİ İSYANI
Kısa tanım
“ÇOĞUNLUK İKTİDARI VE AZINLIK DİRENİŞİ: TÜRKİYE’DE KÜRTÇE DİL HAKKI” Milliyetçiliğe karşı dönüştürücü direniş Söyleşi
Kısa tanım
Süleymaniye'de tarihi keşif: Lolo Krallığına ait saray kalıntıları bulundu
Kısa tanım
KÜRTLER VE CUMHURİYET KİTABININ EDİTÖRLERİ ANLATTI 'İNKARCI PERSPEKTİFİN KARŞISINDA MÜTEVAZI BİR MEYDAN OKUMA
Kütüphane
Lozan barış antlaşması (14-07-2023)
Kütüphane
Musul Sorunu ve NASTURÎ İSYANI

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.797 saniye!