لەمێژەوە لەپێشەوە
بە بەرگی حەوت دەروێشەوە
کێ دیویەتی پاژنەپێ لەپێشەوە
مەبەستی مەتەڵەکە کوللەیە، (دەروێش: بە کەسێکی گەڕیدەی خواناس دەوترێ کە بەرگی ڕەنگاوڕەنگی لەبەردابێ، گرنگی بە ڕێکخسینی بەرگ نەدات) لەمێژەوە لەپێشەوە، واتە: لە کاتێکی زۆر کۆنەوە، بە بەرگی حەوت دەروێشەوە، واتە: کوللە پێکهاتەی ڕەنگی لەشی ڕەنگینە، بە بەرگی دەروێش چووینراوە، کێ دیویەتی پاژنەپێ لە پێشەوە، واتە: قاچی کوللە، پاژنەپێی لە پێشەوەیە. وەڵام (کوللە) .[1]