قسەکانی #شێخ جەعفەر# لە خەمخۆریە و پەیامێکیش بوو، کە کێشەکان گەیشتونەتە ئەو ئاستە، بەس دەکرا بەتایبەت لەگەڵ من قسەی کردبا.
ئێراق خاوەنی هیچ سیستەمێک نییە، بەڵکوو عەقڵیەتێکی مەرکەزی ئیدارەی وڵاتەکە کردووە.
سەرۆک وەزیرانی نوێی ئێراق توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی ئێراقی هەیە.
ئەم حکومەتە بە یەکێک لە دواهەمین دەرفەتەکانی خۆمان دەزانین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و #بەغدا#.
یارمەتی محەمەد شیاع سودانی دەدەین بۆ سەرخستنی کابینەکەی.
ئێراقییەکان شایستەی ژیانێکی باشترن.
سەرۆک وەزیرانی نوێ پشتیوانیی گەورەی هەیە، هەموو پێکهاتەکانی ئێراق پشتگیری دەکەن.
هەرێمی کوردستان جگە لە جێبەجێکردنی دەستوور هیچی دیکەی ناوێت.
نەوت، ناتوانێت سەربەخۆیی بۆ کوردستان بەدیبهێنێت.
کابینەکەی سودانی یەکێکە لە دوایین دەرفەتەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا.
نامانەوێت هەرێم ببێتە شوێنی دروست کردنی کێشە بۆ دراوسێکانمان.
دژی بەکارهێنانی زۆنی سەوز و زەردم، بەس زۆنی کوردستانمان هەیە.
یەکێتی هاوبەشی سەرەکیی پارتیەوە هەرواش دەمێنێتەوە.
نە #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بەدیلی پارتییە، نە #پارتی دیموکراتی کوردستان#یش بەدیلی یەکێتییە.
قسەکانی شێخ جەعفەر لە خەمخۆریە و پەیامێکیش بوو کە کێشەکان گەیشتونەتە ئەو ئاستە، بەس دەکرا بە تایبەت لەگەڵ من قسەی کردبا.
حزبەکان لەسەر شتی زۆر بێ مەعنا ڕێکنەکەوتن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
پارتی کاتێک 38 کورسی هەبوو لە پەڕڵەمان بەهێزتر بوو نەک ئێستا. [1]