ناو: ڕەمزی
نازناو: مامەند کەرکووکی
ناوی باوک: ڕەحیم جاوفرۆش
رۆژی کۆچی دوایی: #05-08-1966#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #کەرکووک#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری # کەرکووک#
$ژیاننامە$
پیشەی ئەدەبی: شاعیر
- ناوی تەواوی: ڕەمزی ڕەحیم جاو فرۆش.
- لە ساڵی 1894 له شاری کەرکووک لە دایکبووە.
- لە زۆر شوێنی کوردستان مامۆستایەتی و فەرمانبەری کردووە.
- ماوەیەک لە کۆیە مامۆستا بووە و هاوەڵی زۆرێک لە شاعیرو نوسەرانی هاوسەردەمی بووە.
- خاوەن بیرو باوەڕو ئازادیویست و سەربەخۆیخواز بووە.
- جگە لە شیعر وتاریشی نووسیوە، وتارەکانیشی داکۆکی بوونە لە کورد بوون و زمانی کوردی بووە.
- لە شیعریشدا هەوڵی داوە جۆرێک تازە گەری بکات، بەڵام کەمی بەرهەمەکانی و فەوتانی زۆربەی نوسین و شیعرەکانی بواری ئەوەی نەهێشتوەتەوە کە توێژینەوەی ورد تری لە بارەوە بکرێت.
- زۆربەی دەستنووسەکانی کەوتوەته لای دکتۆرە نەسرین فەخری و ئیتر تیاچووە.
- هاوڕێی نزیکی بێکەس و گۆران و ئەسیری و شێخ نوری بووە.
- لەماوەی تەمەنی ژیانیدا (2) دوو جار هاوسەرگیری کردووە و بوەتە باوکی (3) سێ کوڕو (5) پێنج کچ بەناوەکانی: (سەلاحەدین، نەوزاد، هەڵۆ، خاتوزین، گوزیدە، سەوزە، شەرمین و نەسرین).
- لە ڕۆژی #05-08-1966# لە تەمەنی (72) ساڵی کۆچی دوایی کردووە.
- لەدوای کۆچی هەندێک لە شیعرەکانی کۆکراوەتەوە و بە ناوی (مامەند کەرکووکی شاعیرێکی لە بیرکراو) لەچاپدراوە.
- لە یەکێک لە شیعرەکانیدا وتویەتی:
بەسە لە گوێی گادا نووستن
هاوارە وریا بن وریا
با دڵ بە یەکتر ببەستین
بەسە پەردەی دڵمان دڕیا
هەروەها لە شوێنێکی تردا دەڵێت :
هە ڵسن لە خەوێ خزمە دەم و چاوێ بشۆرن
- هەروەها لە شیعرێکی دیکەیدا وتویەتی:
ئەم جەهل و نیفاق و سیفه و زیللەتە دەکەی
ئەم بێشەرەفی وخۆخۆری و غەفڵەتە تاکەی
ئەم بوغزو شیقاق و حسد و عوزلەتە تاکەی
بێ فکری و سەرمەستی ئەم میللەتە تاکەی
تا کەی ئەبنە مەسخەرەیی عالەمی هۆشیار
ساڵی لەدایکبوون: 1894
ساڵی کۆچی دوایی: 1966
[1]